رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

نوێنه‌رایه‌تی ئه‌مریكا هاووڵاتیانی له‌ عیراق ئاگادار ده‌كاته‌وه‌


نوێنەرایەتی دیبلۆماسی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە عیراق لە دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ شاری قودسی بە پایتەختی ئیسرائیل ناساند ھۆشداری دەداتە ھاووڵاتیانی ئەمریکی لە عیراق ھەتا ئاگاداری بارودۆخی ئەمنی خۆیان بن.

دەقی ئاگادارینامەکەی نوێنەرایەتی دیبلۆماسی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە عیراق :

نوێنەرایەتی دیپلۆماسی وویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق
پەیامی ئەمنی بۆ ھاوڵاتیانی ئەمریکی

٦ی دیسێمبەر، ٢٠١٧

ئەو ڕاگەیاندراوەی ئەم دوواییانە کە تیایدا وویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا شاری قودس وەکو پایتەختی ئیسرائیل دەناسێنێت و باسی پلانی گواستنەوەی باڵیۆزخانەی وویلایەتە یەکگرتووەکان لە شاری تەلئەبیبەوە بۆ شاری قودس دەکات پێدەچێت ببێتە ھۆی خۆپیشاندان و ھەندێک لەم خۆپیشاندانانەش دەشێت تودوتیژی لێبکەوێتەوە. باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد پێوسیتی وریایی و بەئاگابوون لە دۆخی ئەمنی کەسییان بیری ھاوڵاتیانی ئەمریکی دەھێنێتەوە.

بە پلانی ئەمنی کەسیی خۆتاندا بچنەوە؛ ئاگاداری دەوروبەری خۆتان بن، تیایدا ڕووداوە لۆکاڵیەکان، ھەروەھا چاودێری ھەواڵەکانی ناوخۆ بکەن بۆ ھەواڵی تازە. ووریاییەکی زۆرتان ھەبێت، ھەنگاوی گونجاو بنێن بۆ باشترکردنی دۆخی ئەمنی کەسیی خۆتان و پەیڕەوی ڕێنمایی دەسەڵاتە ناوخۆییەکان بکەن.

لەو ناوچانە خۆتان بە دووربگرن کە خۆپیشاندانی تێدادەکرێت و وریابن ئەگەر نزیکی قەرەباڵغی زۆر، خۆپیشاندان یا کۆبوونەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بوونەوە. بۆ زانیاری ورد دەربارەی عێراق و سەفەرکردن: تکایە "ئاگاداری دەربارەی سەفەرکردن بۆ عێراق" لەسەر وێبسایتی وەزارەتی دەرەوەی وویلایەتە یەکگرتووەکانی بخوێننەوە: http://bit.ly/٢Ajw٤Kb و بیرتان بێت کە ھاوڵاتیانی ئەمریکی ھێشتا مەترسی زۆری فڕاندن و توندوتیژی تیرۆرستی زۆریان لەسەرە لە عێراق.

بۆ زانیاری زیاتر: - سەیری وێبسایتی سەفەرکردنی وەزارەتی دەرەوەی وویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ سەرتاسەری دونیا ، ئاگاداریەکانی سەفەرکردن، ھەواڵ دەربارەی سەفەرکردن و زانیاری تایبەتی بە عێراق بکەن.

- ناوی خۆت تۆماربکە لە پڕۆگرامی ناوتۆمارکردنی گەشتیاری زیرەک (STEP) بۆ وەرگرتنی پەیامی ئەمنی و وا بکە ئاسانتر شوێنت بدۆزرێتەوە لە کاتی ‌حاڵەتی کتوپڕدا.

- بۆ خەبەردان لە ‌حاڵەتی کتوپڕ ، پەیوەندی بکە بە باڵیۆزخانەی وویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە دەکەوێتە شەقامی ئەلکیندی، زۆنی نێودەوڵەتی، بەغداد، لە ڕێی ئەم ژماریەوە ٠٧٧٤٤٣١٢٨٦ کە ٢٤ کاتژمێر لە بەردەستدایە.

ھەروەھا ئەم ژامارەیەش ٩٦٤٧٦٠٠٣٠٤٤٠٠ + بۆ زانیاری ڕیکۆردکراو دەربارەی خزمەتگوزاری بۆ ھاوڵاتیانی ئەمریکی.

پەیوەندی بکە (بێبەرامبەرە) بەم ژمارەیەوە ١٠٨٨٨٤٠٧٤٧٤٧+ لە وویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یاخود ئەم ژمارەیە ١٢٠٢٥٠١٤٤٤٤+ لە کەنەدا بۆ ئەو کەسانەی لە ووڵاتانی ترن لە ڕۆژانی دوو شەممە تا ھەینی لە کاتژمێر ٨:٠٠ ی بەیانی بۆ ٨:٠٠ ی ئێوارە (جگە لە ڕۆژانی پشووی فەرمی لە سەر ئاستی ھەموو ووڵات لە ئەمریکا).


1434بینین‌‌‌
5 ڕۆژ پێشتر - Dec 7 2017 1:45PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ