کوردستان

ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد پەیامێک ئاڕاستەی نوێنەرانی یەکێتی دەکات


عومەر ئەحمەد قەڵادزێی جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆکارگێڕیی گشتی سەردانی ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد دەکات و لەدیدارێکیشدا ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد پشتیوانی خۆی بۆ کار و ھەنگاوەکانی نوێنەرانی یەکێتی لەسێکتەرە جیاجیاکان، لەپێناو باشکردنی ژیانی ھاوڵاتیان و خزمەتکردنی کوردستان دووپاتدەکاتەوە.

ئەمڕۆ ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧، لەشاری سلێمانی، ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازیکرد لە عومەر ئەحمەد قەڵادزێی جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆکارگێڕیی گشتی، لە دیدارێکدا بارودۆخی پارێزگاکە و کار و پڕۆژە جیاجیاکان بۆخزمەتکردنی ھاوڵاتیان گفتوگۆی لەسەرکرا.  

لەو دیدارەدا، ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد، ستراتیژ و ئاڕاستەی سیاسیەتی یەکێتی بۆ خزمەتکردنی ھاوڵاتیان روونکردەوە و پشتیوانی خۆی بۆ کار و ھەنگاوەکانی نوێنەرانی یەکێتی لەسێکتەرە جیاجیاکان، لەپێناو باشکردنی ژیانی ھاوڵاتیان و خزمەتکردنی کوردستان دووپاتکردەوە.

لەلایەن خۆیەوە، عومەر ئەحمەد قەڵادزێی، کەماوەی حەوت مانگە، لە پۆستی لەبری پارێزگاری سلێمانی کاروباری پارێزگاکە وەک پارێزگاری سلێمانی بەڕێوەدەبات، پوختەیەک لە کار و پرۆژەکانیانی بۆخزمەتی پارێزگاکە و ھاوڵاتیان وەک ئەرکی ئیداری و یاسای خۆیان باسکرد، ئەوەشی خستەڕوو وەک کادرێکی یەکێتی لەھەوڵەکانیان بۆخزمەتکردنی کوردستان و باشتر ڕایکردنی کاروباری ھاوڵاتیان ھەر بەردەوام دەبن.

لەبەرامبەریشدا، ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد، ستایشی کار و خزمەت و ھەنگاوەکانی عومەر ئەحمەد قەڵادزێی لەڕابردوودا کرد و پشتیوانی خۆشی بۆ سەرخستنی ھەنگاوەکانیان لەداھاتوودا دەربڕی.



1206بینین‌‌‌
5 ڕۆژ پێشتر - Dec 6 2017 7:47PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ