کەرکوک

چەند چەكدارێك ئەفسەرێكیان لەكەركوك كوشت


ئەمشەو ٦-١٢ چەند چەکدارێکی نەناسراو ئەفسەرێکی ھێزەکانی پۆلیسی کەرکوکیان لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا کوشت.
لەوبارەیەوە عەقید ئەفراسیاو کامل وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند : سامر عەبدولنەبی جەسام ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا لەگەڕەکی فەیلەق لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە تیرۆر کراوە.
وتیشی: چەکدارەکان ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵ رەنگ رەساسیان پێبوە دەستڕێژی گوللـەیان لێکردوەو بە سەختی برینداریان کردوە، دواتر بۆ شوێنێکی نادیار ھەڵاتون.
وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک وتیشی: پاش گەیشتنی تیمەکانی فریاکەوتن بۆ شوێنی روداوەکەو گواستنەوەی نابراو، پێشئەوەی بگاتە نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە.
جێی ئاماژەیە بەپێی زانیارییەکان ئەو ئەفسەرە لە نەتەوەی عەرەبەو پلەی رائیدی ھەبوەو لە پارێزگای کەرکوک دەوامی کردوە.

کوردستان چوار - رادیۆی نەوا 


642بینین‌‌‌
5 ڕۆژ پێشتر - Dec 6 2017 7:36PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ