سۆشیال میدیا

ھەڵبژاردن و نیفاقی پارتی ‌و یەکێتی!


عەبدوڵای مەلا نوری
وەک چۆن پارتی بە ھۆی لاوازبونی بەرامبەر بە بەغدا دەیەوێ بە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان پێش ھەڵبژاردنەکانی عێراق شانسێک بە خۆی بداتەوە، بە ھەمان شێوە یەکێتیش بە ھۆی کۆمەڵێک کێشەی ناوخۆیانەوە کار لە سەر ئەوە دەکەن ھەڵبژاردنەکانی ھەرێم دوای ھەڵبژاردنی عێراق بکرێت.
واتە نە خواستی پێشخستنی ھەڵبژاردنەکان لای پارتی، نە خو‌استی دواخستنیشی لای یەکێتی لە بەر خاتری بەرژەوەندی گشتی نیە، بەڵکو لە پێناو بەرژەوەندی تایبەتی بنەماڵەیی و حزبییە.
ئەگەر سەرکردایەتی دەستڕۆیشتی پارتی جارێک مونافیق بێت، ئەوا دەستڕۆیشتوانی یەکێتی چەند جارێک مونافیقن، چونکە ھەر وەک پارتی تەعامول لە گەڵ کۆی کەیسە جیاوازەکان دەکەن، بەڵام لە بەرگی رەنگاو رەنگدا بە خەڵکی دەفرۆشنەوە. 
ئەو ھەواڵانەی کە باس لەوە دەکەن گۆڕان و یەکێتی لە یەک بەرەدان بۆ دواخستنی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێم بۆ دوای ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئەسڵ و ئەساسی نیە.
گۆڕان لە ھەمو حاڵەتێکدا بۆ ھەڵبژاردنەکان ئامادەیەو لە ئێستاشدا کار لە سەر ئەوە دەکات تۆمارێکی پاکی دەنگدەران یاخود سیستمێکی ئیلکترۆنی پێشکەوتو کە رێگاکانی تەزویر کردن لە ھەڵبژاردنەکاندا کەم بکاتەوە بە کار بھێنرێ.


244بینین‌‌‌
5 ڕۆژ پێشتر - Dec 6 2017 7:10PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ