راپۆرت و لێکۆڵینەوە

کیشە دەکەوێتە نێوان مەکتەبی سیاسی کەرکوکیەکان و ماڵی مام جەلال لەسەر کاندیدی پارێزگاری کەرکوک




رزگار عەلی کاندیدی  بەشێک لە مەکتەبی سیاسی یەکێتیە   کە لە لایەن ئەو ئەندام مەکتەب سیاسی و سەرکدایەتیانەی کە خەڵکی شاری کەرکوکن پشتوانی لێدەکرێت دەیانەوێت بەھەر نخرێک بێت ئەو پۆستە بۆ ناوبرا بێت بەڵام لە تازە ترین دەرکەوتنی وەک و کاندیدێکی تری پارێزگاری شاری کەرکوک  سامان عەتار کە لە لایەن ماڵی مام جەلالەوە پشتوانی لێدەکرێت بەتایبەتی دەزگای دژەتیرۆری یەکێتی ,  

بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستی کوردستان چوار کەوتووە ھەریەکە لە بافڵ تاڵەبانی و لاھور شێخ جەنگی پشتوانی لە سامان عەتار ئەکەن بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری شاری کەرکوک کە ناوبرا  کارمەندی دەزگای دژەتیرۆرە  لە ئیستادا و لە لایەن  باڵی سەبازی ماڵی مام جەلالەوە پشتوانی لێدەکرێت ..

وە لە ئیستادا لە لایەن ئەو ئەندام مەکتەبی سیاسیانەی کە کەرکوکین و پشتوانی لە رزگار عەلی دەکەن ھیرشی میدیایان بۆسەر سامان عەتار دەست پێکردووە و بەکەسایەتیەکی نەگونجاو بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک  باسی دەکەن .

ئەوەی جێگای ئاماژەیە پێکردنە  ناکۆکیەکانی نێوان  ئەندام مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی کە سەر بە کەرکوکن رۆژ بەرۆژ فراوانتر دەبێت لەسەر رەوشی کەرکوک و دانانی پارێزگاری نوێ بۆ شاری کەرکوک سامان عەتار بە ھەموو شێوەیەک رەت دەکەنەوە بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک  دوو بۆجونی جیاواز دروست بووە  کە باڵی سەربازی مالڕَباتی مام جەلال دەیانەوێت بەھەرنخێک بێت پۆستی پارێزگار بۆ کەسایەتیەک وەربگرن کە نزیک بێت لە دەسەڵاتی خۆیان 



1651بینین‌‌‌
6 ڕۆژ پێشتر - Dec 6 2017 3:07PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ