رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئەندامێکی کۆمسیۆن: حەشدی شەعبی مافی بەشداریکردنی هەڵبژاردنەکانیان هەیە


ئەندامێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمڕۆ جەختیکردەوە ھێزەکان و حەشدی شەعبی بۆیان ھەیە لە ھەڵبژاردنی داھاتوودا دەنگ بدەن.

 کەریم تمیمی ئەندامی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، دەستور و یاسا کارپێکراوەکان مافی ئەوەی داوە بە ھێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی بەشداری بکەن لە ھەڵبژاردنەکاندا و دەنگی خۆیان بدەن.

ئاماژەی بەوەشکرد کۆمسیۆن ھەموو ڕێوشوێن و شێوازێکی پێویستی گرتووەتە بەر بۆ دڵنیایی لە سەلامەت و نەزاھەتی ھەڵبژاردنی گشتی و تایبەتدا.

داواشی لەسەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن کرد، بەشێوەیەکی ڕاستگۆیانە و بێ لایەنانە زانیاری تایبەت دەربارەی پرۆسەی ھەڵبژاردنەکان بگوێزنەوە، بە تایبەت ئەو ڕۆڵە گرنگەی کە دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەیبینن لە پشتیوانیکردنی پرۆسەکە، بەو پێیەی ھاوبەشی بنەڕەتین بۆ ڕوماڵکردن و گواستنەوەی ڕوودا و پێشھاتی دەنگدان و ھەڵبژاردنەکان.


112بینین‌‌‌
6 ڕۆژ پێشتر - Dec 6 2017 2:12PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ