کوردستان

نوێترین زانیارى له‌باره‌ى ره‌وشى ته‌ندروستى كۆسره‌ت ره‌سوڵ راگه‌یه‌نرا


وەزیری تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان نوێترین زانیاری لەبارەی رەوشی تەندروستی "کۆسرەت رەسوڵ" جێگری سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان راگەیاند.

ئەمڕۆ چوار شەممە رێکەوتی ٦ ی ١٢ ی ٢٠١٧، "رێکەوت حەمەرەشید" وەزیری تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، لە ئێستادا رەوشی تەندروستی "کۆسرەت رەسوڵ" جێگری سکرتێری گشتی یەکێتیی زۆر باشە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارە نەشتەرگەریەکی دیکە بۆ کۆسرەت رەسوڵ لە ئەڵمانیا ئەنجام بدرێت، بەڵام نەشتەرگەریەکە بچوکە و گەورە نیە".

وەزیری تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو، دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەریەکە بەمزوانە "کۆسرەت رەسوڵ" دەگەڕێتەوە بۆ ھەرێمی کوردستان.


536بینین‌‌‌
6 ڕۆژ پێشتر - Dec 6 2017 2:00PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ