کەرکوک

بزانە ج ھێزێک تێکەڵاوی پاسەوانەکانی رزگار عەلی کراون بۆ پاراستنی لە شاری کەرکوک




رزگار عەلی  لە ئیستادا کاندیدی  بەشێک لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە بۆ پۆستی پارێزگاری شاری کەرکوک لە   ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە  تا ئیستا لە شاری کەرکوک   لە بینای مەکتەبی سیاسی یەکێتی  جاوەروانی دەرجونی فەرمانی پارێزگار بونیەتی بەڵام تا ئیستا تەنیا جاوەروانە 

رزگار عەلی  بۆ مانەوەی لە شاری کەرکوک  داوایەکی ئاراستەی ئەندام پەرلەمانی عێراقی رێبوار تەھا لە فراکسیۆنی یەکێتی کردووە بۆ وەرگرتنی رەزامەندی تیمێکی پۆلیسی عێراقی  سەر بە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی شاری کەرکوک   دواتر لە لایەن رێبوار تەھاوە لە رێگەی بەرێوەبەری بنکەی پۆلیسی رەحیم ئاوە تیمێکی رەوانە کراوە  بۆ پاراستنی رزگار عەلی لەگەڵ بەشێک لە پاسەوانەکانی خۆی,  

بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستی کوردستان چوار کەوتووە  ئەو تیمەی  پۆلیس رەوانەی لای رزگار عەلی کراوە  ھەمان جلوبەرگی سەربازی پاسەوانەکانی رزگار عەلی دەپۆشن و ھێنانی ئەو تیمە بۆ پاراستنی رزگار ھەلی  تەنیا لەبەر ئەوەی ئەو پۆلیسانە باجی رێگە پێدراوی ھەڵگرتین جەکیان پێیە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە .  


2904بینین‌‌‌
6 ڕۆژ پێشتر - Dec 6 2017 1:38PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ