کوردستان

پارتی پۆستی وه‌همیی داوه‌ به‌ یه‌كگرتووی ئیسلامی


لە کۆی ٢٥ پۆست کە پارتی دیموکراتی کوردستان بەڵێنی بە یەکگرتووی ئیسلامی داوە لە سنووری دھۆک بیانداتێ ھێشتا حەوتیان ڕادەست نەکردوون کە دوانیان وەھمین و لە بنەڕەتدا بوونیان نییە لە ھەیکەلی ئیداریدا.

بە پێی ڕێککەوتنی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بۆ پێکھێنانی حکومەتی خۆجێیی دھۆک دەبوو ٢٥ پۆست لەو سنوورە بدرێن بە یەکگرتوو، بەڵام تا ئێستا حەوت پۆستیان ماوە ڕادەست بکرێن.

ھەلزی ئەحمەد کارگێڕی مەڵبەندی سێی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە دھۆک دەڵێت: دوو ساڵ تێپەڕ بووە بەسەر ڕێککەوتنمان لەگەڵ پارتی بۆ پێکھێنانی حکومەتی خۆجێیی دھۆک، بەڵام تا ئێستا پارتی ئامادە نییە ڕێککەوتنەکە بە تەواوی جێبەجێ بکات و ئەو حەوت پۆستەی یەکگرتوو، پارتی بە بیانووی جۆراوجۆر نامانداتێ.

ھەلزی ئەحمەد کە خۆی کاندیدی یەکگرتوو بووە بۆ یەکێک لەو حەوت پۆستەی کە ماوە دەڵێت: لە ڕێککەوتنەکەدا دوو پۆست دراون بە یەکگرتوو کە ئەو دوو پۆستە بوونی نییە لە دھۆک.

ئەو بەرپرسەی یەکگرتوو ئاشکرای کرد کە ئەو دوو پۆستە بریتی بوون لە ڕاوێژکاری پارێزگار بۆ کاروباری پەروەردە و ڕێکخراوە ناحکومییەکان.


307بینین‌‌‌
6 ڕۆژ پێشتر - Dec 6 2017 1:35PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ