کوردستان

حزبێکی نوێی کوردی مۆڵه‌تی كاركردنی وه‌رگرت


ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند: ئەمڕۆ مۆڵەتی فەرمی درا بە چوار حزبی نوێ لە عێراق، کەیەکێک لەونە حزبێکی کوردیە.


ئەحمەد ڕەحیم بەشارە ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عیراق ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ٥ی کانونی یەکەمی ٢٠١٧، کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عیراق ڕەزامەندی دەربڕیووە بەپێدانی مۆڵەتی دامەزراندنی چوار پارتی نوێ.

بەرپرسەکەی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن وتیشی: یەکێک لەوانەش حزبێکی نوێی کوردیە بەناوی (بزوتنەوەی ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان)، کە مۆڵەتی فەرمیان پێدراوە، چونکە پابەندی ئەو ڕێکارو ڕێنماییانە بونە کە لەکۆمسیۆنەوە دەرکراوە بۆ سەرجەم پارتە سیاسییەکان .

ئەحمەد ڕەحیم بەشارە بۆ میدیایەکی نزیک لە یەکێتی ئاشکرایکرد، ئەو مۆڵەتانەیان بەگوێرەی یاسای پارتە سیاسیەکانی ژمارە ٣٦ی ساڵی ٢٠١٥ داوە کە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەرکراوە.

 


2741بینین‌‌‌
6 ڕۆژ پێشتر - Dec 5 2017 11:47PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ