کەرکوک

ئەو بەرپرسیەی دەیوت کەرکوک ئارامە ئیستا بە پێجەوانەوە لێدوان ئەدات



ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، سوکایەتی بە خەڵکی کەرکوک و خورماتوو کراوەو لە دادگای نێودەوڵەتی سکاڵا تۆماردەکەن و تاوانەکانی ھێزە عیراقیەکان بە بەڵگەوە دەخەنەڕو.
محەمەد عوسمان ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە  ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە شاری کەرکوک داوای کرد ھاوپەیمانان ھێز لە کەرکوک بلاوبکەنەوە .
راشیگەیاند: ئەو ھێزەی لە ١٦ی ئۆکتۆبەر ھاتۆتە کەرکوک بیانی نییە و  سوکایەتی بە خەڵکی کەرکوک و خورماتو کراوەو لە بازگەکان سوکایەتی بە خەڵکی کەرکوک دەکرێت .
وتیشی: دوو ھەزار ماڵ لە کەرکوک وخورماتو تاڵانکراون و ٢٥٠ ماڵیش سوتێندراون و ٥١ خانوش تەقێندراونەتەوە.
راشیگەیاند: رفاندن و بێسەروشوێنکردنی کورد لە کەرکوک و خورماتو  وداقوق بەردەوامە و سوکایەتی وتاوانی ھێزە عیراقیەکان بەرامبەر خەڵک بە بەڵگەوە دەخەنەرو ھەروەھا لە داداگای نێودەوڵەتی سکاڵا دژی ئاوارەبونی خەڵکی کەرکوک تۆماردەکەن.


ئەوەی جێگای باسە  محمەد عسمان لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە بۆ ماوەی ھەفتەیەک لەناو شاری کەرکوک  رایدەگەیاند کە شاری کەرکوک ئارامە بە ڵام لە ئیستادا بە پێجەوانەی  لێدوانەکانی پێشوتریەوە لێدوان ئەدات و باری و دۆخی ئەمنی شاری کەرکوک بە نا ئارام لە قەڵەم ئەدات 


909بینین‌‌‌
6 ڕۆژ پێشتر - Dec 5 2017 10:12PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ