کوردستان

یەكێتی ئەوروپا پەیامی دوای ریفراندۆمی گەیاندە هەرێم


مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە پایڤی لاینێ باڵیۆزی فنلەندای لە عیراق کرد.
بەپێی راگەیەنراوێک، لەدیدارێکدا باسی رەوشی نێوان ھەولێرو بەغدا کراوەو باڵیۆزی فنلەندا وتویەتی: پەیامی ئەوروپا بۆ ھەردوولا ئەوەیە پەنا بۆ بەکارھێنانی ھێزی سەربازی نەبەن و ھەرچی زوترە گفتوگۆی راستەوخۆی نێوان ھەولێرو بەغدا دەستپێبکات و بەپێی دەستور کێشەکان چارەسەر بکرێن.
لەوبارەیەوە مەسرور بارزانی رایگەیاندوە، ھەرێمی کوردستان ئامادەی دەستپێکردنی گفتوگۆیەکی کراوەو راستەوخۆیە تا ناکۆکییەکان چارەسەر بکرێن و ھەنگاوی کردەیی بۆ جێبەجێکردنی دەستور دەستپێبکات، راشیگەیاندوە، ھەرێم ھەمیشە رێکارە سەربازییەکان و توندوتیژی رەتکردۆتەوەو پەنای بۆ ئامرازو رێگە دیموکراتەکان بردوە کە ریفراندۆمیش یەکێک بوە لەوانە، بەڵام بەداخەوە لەم ناوچەیەدا ھێشتا زەمینەی قبوڵکردنی ئەم ئامرازانە لەبار نین.
لەبارەی ئەگەری ھەڵبژاردنی پێشوەختەو نزیکبونەوەی ھەڵبژاردنەکانی عیراق مەسرور بارزانی وتویەتی: ھەرێمی کوردستان بە یەکگرتویی و بە یەکڕیزی و بەھێزی زیاترەوە روبەڕوی پێشھاتەکان دەبێتەوەو بەرگری لە مافە دەستورییەکانی ھاووڵاتیانی ھەرێم و ناوچە جێناکۆکەکان دەکات.


1884بینین‌‌‌
6 ڕۆژ پێشتر - Dec 5 2017 9:48PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ