ئابوری

دوا زانیاری لەبارەی کەمکردنەوەی مووچەی ھێزەکانی ئاسایش


جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان ڕای گەیاند، لەسەر داوای ھێزەکانی ئاسایش خۆیان مووچەکەیان بە رێژەی ٣٠% پاشەکەوت دەکرێت و بەم نزیکانەش جێ بەجێ دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەم ١٣ی تشرینی دووەم، نازم ھەرکی جێگری سەرکی لیژنەی ئاسایش و ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان بە "وشە"ی راگەیاند، ھێزەکانی ئاسایش ھەروەک چۆن ھاوکاری خەڵکی ھەرێمی کوردستانیان کردووە لە دابین کردنی لایەنی تەناھی بە ھەمان شێوە دەیانەوێت لە ڕووی دارایش کە ئێستە دۆخی ئابووری ھەرێمی کوردستان باش نییە، ھاوکاری حکوومەت بکەن و داوایان کردووە ھاوشێوەی فەرمانبەران مووچەی ئەوانیش پاشەکەوت بکرێت.
زیاتر گوتی، بڕیارە ٣٠% مووچەی ھەر کارمەندێکی ئاسایش پاشەکەوت بکرێت و بڕیارەکەیش لە ماوەیەکی نزیکدا جێبەجێ دەکرێت.
ئەو پەرلەمانتارە ڕوونیشی کردەوە، ئەگەر حکوومەتی ھەرێم و حکوومەتی عێراق بگەنە ڕێککەوتنێک ئەوکات پاشکەوتی مووچەی ھەموو فەرمانبەران لا دەبرێت.


9809بینین‌‌‌
6 ڕۆژ پێشتر - Dec 5 2017 9:38PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ