کوردستان

ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد دەڵێت ئیتر دووز چێتی دەکەم


ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد لەمیانەی دیدارێکیدا لەگەڵ تیمی کۆکردنەوەی بەڵگەی تاوانەکان لەدووزخورماتوو، لەبارەی ھەوڵەکانیان بۆ ھێورکردنەوەی دۆخی قەزاکە و باشکردنی ژیانی ھاوڵاتیان دەدوێت و دەشڵێت"ئیتر دووز چێتی دەکەم".

ئەمڕۆ  ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧، لەشاری سلێمانی، ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازیکرد لە تیمی کۆکردنەوەی بەڵگەی تاوانەکان لە دووزخورماتوو کەپێکھاتوون لەکۆمەڵێک کەسی یاسایی و پسپۆڕ و خۆبەشی دووزخورماتوو، لە دیدارێکدا بارودۆخی ناوچە دابڕێندراوەکان و بەتایبەت دووزخوماتوو لەڕووی سیاسی و ئیداری و مرۆییەوە تاوتوێکرا. 
لەو دیدارەدا، ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد نیگەرانییەکانی بۆ دۆخی مرۆیی ھاوڵاتیان لەناوچە دابڕێندراوەکان بەگشتی و دووزخورماتوو بەتایبەت دووپاتکردەوە،  کار و ھەوڵی گەنجانی تیمەکەشی بۆکۆکردنەوە و دۆکیۆمێنیت کردنی ھەموو ئەو تاوان و وێرانکاریانەی بەسەر ھاوڵاتیاندا ھاتووە بەرزنرخاند، بۆ پیشاندانی ئێش و ئازارەکانی خەڵکی دووزخورماتوو و فشار خستنەسەر لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆئاوڕدانەوە لەو شارە.
لە وتەیەکیاندا، گەنجانی تیمەکە لەگەڵ خستنەڕووی ھەوڵەکانیان بۆکۆکردنەوەی داتاو ئامارەکان و کردنەوەی دۆسێیەکی یاسایی دژ بەئەنجامدەرانی ئەو تاوانانە و ھەروەھا گەیاندنی بەڵگەکانیان بەرێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان، داوایان کرد ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد پشتیوانیان بێت.
لەبەرامبەریشدا، ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد پشتیوانی خۆی بۆ ھەوڵەکانیان دەربڕی و وتیشی"ئیتر دووز چێتی دەکەم"، باسیلەوەشکرد وەک یەکێتیی نیشتمانی بەردەوام لە ھەوڵدان بۆئەوەیدۆخی شارەکە ھێوربکرێتەوە و ھاوڵاتیانی ئاوارە بگەڕێنەوە ناو ماڵەکانیان و ھەردوو حکومەتی ھەرێم و فیدڕاڵیش ئاوڕی جددی لەو قەزایە و دانیشتوانەکەی و بەتایبەت ئاوارەکانی دووزخوورماتو بدەنەوە.
قەزای خورماتوو، یەکێکە لە شارە کوردستانییە کێشە لەسەرەکانی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و عیراقی فیدراڵ، کە بە دووری ٧٠ کم دەکەوێتە باشوری پارێزگای کەرکوک، بە ١١٠ کم لە خۆرھەڵاتی پارێزگای سەڵاحەدین و ٢٠٠ کم لە بەغدای پایتەختەوە دوورە، لە ئێستادا رێژەی دانیشتوانەکەی ١٩٠ ھەزار کەس دەبێت، کە بریتین لە پێکھاتەکانی نەتەوەی کوردو عەرەب و تورکمان، لە رووی ئاینییەوە دابەشبوون بەسەر مەزھەبەکانی سوننە و شیعە.


3113بینین‌‌‌
6 ڕۆژ پێشتر - Dec 5 2017 9:32PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ