راپۆرت و لێکۆڵینەوە

شێری پێش ١٦ی ئکتۆبەر تارمایە بزرەکەی ئەمرۆ ھێزە رەشەکەی یەکێتی



ماوەماوەھەواڵی ئۆبراسیۆنی  ھێزە رەشەکەی یەکێتی لە شاری کەرکوک بەڵاودەبووە  کە لەژێر فەرمانی ئاسۆ مامەند لێپسراوی مەڵبەندی  کەرکوک کە لە ئیستادا  سەفەری دەرەوەی وڵاتی کردووە بەھۆکارێکی نادیار یان ماوەماوە  ھەواڵی جوڵانی ھێزە رەشەکە بۆ سەر  بیرەنەوتەکانی بای حەسن و ھافانا لە رێگەی کەناڵەکانەوە بەڵاودەکرایەوە   کاتێک کەژاوەی ئوتوبێلەکانی ئاسۆمامەند لە کەرکوک دەبینرا  ھێزکی زۆر بە ئوتومبێلی رەشەوە  لە پێش و دوای کەژاوەکەی دەبینرا  کە  کوردانی کەرکوک بە ئومێدەوە  لەو ھێزەیان دەروانی  کاتیکیش  مەترسی کەوتە سەر شاری کەرکوک لە لایەن حەشدی شەعبیەوە  ھێزە رەشەکە  لەناو رەحیم ئاوە کەوتنە  حالەتی ئامادە باشیەوە  کەلێرەوە ئومێدی دانیشتوانی شاری کەرکوک بەو ھێزە نەماو بۆ خەڵکی کەرکوک ئاشکرابوو کە ئەو ھێزە بۆ بەرزەوەندی تاکە کەس دروست کراوە ,

پێکھاتەی ھێزە رەشەکە :
ھێزە رەشەکە "لە لایەن ٢٠٠کارمەندی راھێندراو پێک ھاتبوو کە ٦٠لەو کارمەندانە بە کارمەندی تایبەت ناسربوون" کە کاری نھێنیان بۆ بەرپرسی مەڵبەندی دووی کەرکوک ئەکرد لە ژێر جاودێری نەقیب قادر  کە جێگری بەرێوەبەری گشتی ھێزە رەشەکە بوو ’’ھێزە رەشەکە خاوەنی جەکی قورس و مامناوەند بوون ئوتومبێلی  کولە نەبریان بەکاردەھێنا‘‘  ھەموو کارمەندانیان لەسەر ھێزەکانی بەرگری فریاکەوتن بوون  "فەرماندەی گشتی ھێزەکەش عەقید عاسی بوو" ,

وە لە ئیستادا" تەنیا ٢٠ کارمەندیان لەناو بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئەرکەکانیان جێ بەجێ ئەکەن  ھیج جۆرە جەکێک و ئوتومبێلی کولە نەبریان لەناو شاری کەرکوک نەماوە" و ھەموویان رەوانەی دەرەوەی شاری کەرکوک کراون کاریان لە ئیستادا  تەنیا پاراستنی بینای مەکتەبی سیاسی یەکێتیە لە شاری کەرکوک .

ئەوەی جێگای باسە  پێش سەفەرەکەی  ئاسۆ مامەند لە یەکەم دەرکەوتنی وەک و ھێمایەک بۆ ئەو کەسانەی رایانگەیاندبوو بێ پاسەوان دەسورێتەوە وێنەیەکی بەڵاوکردەوە کە  بەتەوای ھەموو  بۆجونەکانی دانیشتوانی شاری کەرکوکی سەلماند کە ئاسۆ مامەند پاسەوانەکانی گۆرانکاری بەسەری دا ھاتووە  ئەگەر لە پێشوتر ئاسۆ مامەند دەربکەوتایە  نەقیب قادر جێگری ھێزە رەشەکە لە پشتیەوە دەردەکەوت بەڵام ئەم جارە بەپێجەوانەوە  نەقیب بۆرە دەردەکەوێت کە فەرماندەی ھێزە مغاویریەکەی بەرگری فریاکەوتنە کە بەکەسایەتیەکی ئازاو جاونەترس ناوی دەرکردووە کە بۆ پاراستنی ئاسۆ مامەند  داوای لە ناوبرا کردووە بەرێوەبەری تیمی پاراستنی بکات جونکە لە ئیستادا  نەقیب قادرو سەرانەکەی کەرکویان بەجیھشتووە و نانتوانن بگەرێنەوە بۆ شاری کەرکوک .

وە لە ئیستادا تێوەگلانی ھێزە رەشەکە بە رفاندنی  دوو ھاوڵاتی شاری کەرکوک لە لایەن  ھاوڵاتیانەوە سکاڵای یاسای لەسەر  جەند کارمەندێکی تۆمار کراوە بەڵام لە رێگەی ئەندام پەرلەمانێکی یەکێتیەوە دۆسیەکە راوەستاوە  بەڵینی داخستنی دۆسیەکەیان لە ھێزە عێراقیەکان وەرگرتووە .

وە لە ئیستادا پێگەی فەرمی ھێزە رەشەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بوک ھەموو لۆگۆ و کاروجالاکیەکانی راگیراوە  تا ئیستاش ھۆکارەکەی نەزانراوە  

دیدەوان سەباح شوانی - کوردستان چوار


ھاوپێنج یەکەم وێنەی نەقیب بۆرەیە کە ئاسۆ مامەند بۆ پاراستنی داوای لێکرد سەرۆکی تیمی پاراستنی بکات



3525بینین‌‌‌
هەفتە پێشتر - Dec 5 2017 3:20AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ