کوردستان

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: هه‌وڵده‌ده‌ین حكومه‌ت بكه‌ینه‌ حكومه‌تی خه‌ڵك


ھەڤاڵ ئەبوبەکر وەک پارێزگاری نوێی سلێمانی لە پۆستەکەی دەستبەکاربوو، لە یەکەمین رۆژی دەوامکردنیدا پارێزگاری نوێی سلێمانی ڕایگەیاند کاردەکەن حکومەت بکەنە حکومەتی ھاوڵاتی، ھەوڵیشدەدەن پڕۆژەی نوێیان ھەبێت بۆ پەرەپێدانی سلێمانی، جەختیشیکردەوە  کاردەکەن بۆ چەسپاندنی سیستمی لامەرکەزیەت لە ھەرێمی کوردستاندا.
 
کاتژمێر ٧‌و سی خولەکی بەیانی ... د. ھەڤاڵ ئەبوبەکر  لە یەکەمین رۆژی دەستبکاربوونیدا وەک پارێزگاری نوێی سلێمانی  بەرەو بینای پارێزگا بەڕێکەوت....

لەگەڵ گەیشتنی بەدیوانی پارێزگا، نوسراوی دەستبەکاربوونی بۆخۆی دەرکرد لەگەڵ پارێزگاری ڕاسپێردراو ئاڵوگۆڕی دەسەڵاتیانکرد 

بەر لە ھەموو شتێک د. ھەڤاڵ پەیامی پشتیوانی خۆی بۆ سەرجەم فەرمانبەر و ھۆبەکانی ناو بینای پارێزگا دوپاتکردەوە.

پارێزگاری نوێ سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا ‌و لە پەیامی دەستبەکاربونیدا بەڵینی دوپاتکردەوە کە حکومەتی خۆجێی دەکەنە حکومەتی ھاوڵاتی ‌و ھەوڵدەدەن پرۆژەی پەرەپێدانی نوێیان ھەبێت بۆ سلێمانی.

پارێزگاری نوێ سلێمانی باسی لە گرنگی چەسپاندنی سیستمی لامەرکەزی کرد لە ھەرێمی کوردستان وتی کاردەکەن بۆ چەسپاندنی سیستیم لامەرکەزیی.

ھەڤاڵ ئەبوبەکر کاندیدی بزوتنەوەی گۆڕان، لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا کە ساڵی ٢٠١٤ بەڕێوەچوو، زیاتر لە ٢٤٠ ھەزار دەنگی بەدەستھێنا، بەڵام بەھۆی تەواوبونی ماوەی یاسایی سەرۆکی ھەرێم، ئامادەنەبوو مەرسومی سەرۆکایەتی بۆ دەربچێت.


345بینین‌‌‌
هەفتە پێشتر - Dec 4 2017 7:57PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ