رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

وه‌زیرێكی عێراقی جه‌ڵته‌ی لێدا




عەبدولفەلاح سودانی، وەزیری پێشووتری بارزگانی عێراق جەڵتەی لێداو گەینرایە نەخۆشخانە.
عززەت شابەندەر، پەرلەمانتاری پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە میانەی بەرنامەیەکی کەناڵی سومەرییە راگەیاندووە: عەبدولفەلاح سودانی، وەزیری پێشووتری بارزگانی عێراق لە نێو گرتووخانەی بەیروت لە لوبنان جەڵتەی لێداوەو گەینراوەتە نەخۆشخانە.
شابەندەر گوتیشی: دوو ھەفتە لەمەوبەر ھەوڵی ئەوە لە نێوان پۆلیسی نێودەوڵەتی لوبنان و عێراق ھەبووە بۆ گێرانەوەی سودانی بۆ بەندیخانەکانی عێراق.
لە ٧ی ئەیلولی ساڵی ٢٠١٧ عەبدولفەلاح سودانی لە فرۆکەخانەی بەیروت دەستگیرا، لەوکاتەی لەلایەن پۆلیسی ئینتەرپولەوە داواکرابوو.


2976بینین‌‌‌
هەفتە پێشتر - Dec 4 2017 7:53PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ