کوردستان

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌


بڕیارە رۆژی ٥-١٢-٢٠١٧ ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم کۆببێتەوە.

لەبارەی کۆبوونەوەکەوە سەمیر ھەورامی سکرتێری رۆژنامەوانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بەمیدیای فەرمی یەکێتی  راگەیاند: سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی کۆدەبنەوە.

وتیشی: کارنامەی کۆبوونەوەکە پێنج بڕگەیە، بڕگەی یەکەمیان لەلایەن وەزیری ناوخۆی ھەرێمی کوردستانەوە دەخرێتەڕوو تایبەتە بە راپۆرتی ناوەندی ھاوبەشی ھەماھەنگی قەیرانەکان سەبارەت بە رەوشی کەرکوک و خورماتوو و ئاوارەکان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان. بڕگەکانی تریش لەلایەن وەزیرە پەیوەندیدارەکانەوە دەخرێنەڕوو کە بریتین لە خستنەڕووی پێشنیاری دامەزراندنی سەنتەری دەستنیشانکردنی پەککەوتەیی و رەشنووسی بڕیاری بەڕەسمی بەکاربردنی ناوخۆیی لەسەر بابەتەکانی خواردنەوە کھولییەکان و بەرھەمە لێوەرگیراوەکان و خستنەڕووی راپۆرتێک سەبارەت بە وەرگرتنی دەرچووانی ئامادەییەکان لە زانکۆو پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان و پێشنیازی پێداچوونەوە بەخشتەی کرێی ساڵانەی ناوچە پیشەسازی و شارەوانی و گەشتوگوزارییەکان


248بینین‌‌‌
هەفتە پێشتر - Dec 4 2017 7:39PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ