کەرکوک

کەرکوک نە قودسی یەکێتی و نە دڵی پارتی بوو



لە دوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە پارتی  دەھۆڵی خیانەتی یەکێتی لێ ئەدا و لە کەرکوک وەک راگەیاندنەکانیان دەڵێن یەکێتی خیانەتی کرد و کەرکوکی رادەستی حکومەتی شیعی کرد  بەڵام  تاکە ھێز کە لە شاری کەرکوک بەرگری کرد بەشێک لە ھێزەکانی یەکێتی بوو  شەریان کرد و زیاتر لە ٦٥ شەھیدیان بەخشیە شاری کەرکوک 
بەڵام پارتی دیمزکراتی کوردستان لەناو شاری کەرکوک لە دەوروبەرشی جگە لە ناوجەی پردی یەک فیشەکی ئاراستەی ھێزە عێراقیەکان نەکرد و پاشەکشەی بەھێزەکانی کرد وە پێشتریش لای کەرکوکیەکان روون بوو کە پارتی جاوی لە نەوتەکەیەتی ھیج گرنگیەک بە شاری کەرکوک نادات  خۆشی بەخاوەنی شارەکە نازانێت و نەشزانیوە  رابردووی شاری کەرکوک و پارتی وەک و دوو شاخ وان گەیشتنیان بەیەک ئەسمتە . 
سیاسەتی پارتی لە کەرکوک لە ساڵی ٢٠٠٥ وە بۆ کەرکوکیەکان روونبۆتەوە کە  ھەمووکات پارتی  جاوی لەسەر سامانی کەرکوک بووە  جونکە لە رووی لایەنگەرەوە پارتی  تاکە شارە نەی توانی بەسەر خەڵکەکەی  سەربکەوێت و لایەنگرانی لەو شارە بەرەو زۆربون بروات

یەکێتیش بەھۆی سیاسیەتی حزبیەوە لە شاری کەرکوک کە لە دوای نەخۆش کەوتنی مام جەلالەوە بە بارودۆخێکی ھەستیار و مەترسیدار دەروات تا رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر  بەتەواوی یەکێتی  لە بەشێکی زۆری لایەنگرانی دابراند لەسەر  پاشەکشەی بەشێک لە ھێزەکانی یەکێتی  
ووشەی دڵ و قودسی یەکێتی و پارتی بۆ کەرکوکیەکان  جۆتە جێگای گومانەوە جونکە نە توانیان وەک و دڵ و قودس شاری کەرکوک بپارێزن

ئەوەی ئیستا یەکێتی وپارتی ئەنجام ئەدەن  یەکلای کردنەوەية ئایا خیانەت کراوە یان نا بێ ئەوە بگەرێنەوە بۆ یەک دەنگی بۆ جارەسەری کیشەکان 
ئەم ھەواڵە بروبروای ھاوڵاتیەکی شاری کەرکوکە بەناوی  عەلی  رەسوڵه 


807بینین‌‌‌
هەفتە پێشتر - Dec 3 2017 10:15PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ