راپۆرت و لێکۆڵینەوە

یەکێتی دەرگاگەی شیعە لە کەرکوک بەسەریدا داخراوە




لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە  یەکێتی لە شاری کەرکوک  تەنیا ھێزی پێشمەرگەی کشاندە دەرەوەی شاری کەرکوک و ئاسایشی  بە بێ جەک لەناو شاری کەرکوک ھیشتەوە  کادیرانی حزبی  لەناو شاری کەرکوک پاشەکشەی پێنەکرد و لە سەرەتای ھاتنی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی  یەکێتی  کۆبونەوەی لەگەڵ ئەنجام دا لایەنەکوردیەکان یەکێتیان بە ھاوپەیمانی ھێزە عێراقیەکان و ئێران لەقەڵم دا و یەکێتی لە رێگەی بەرپرسانی حزبی و حکومیەوە بەتایبەتی لە رێگەی ئاسۆ مامەند بەرپرسی مەڵبەندەکەی   رایگەیاندبوو کە  رەوشی شاری کەرکوک ئارامە بەڵام ئەم لێدوانانە تەنیا یەک ھەفتەی خایاند نەیان توانی بروا بەخەڵکی شاری کەرکوک بکەن کە رەوشی ئەمنی شاری کەرکوک ھیمن بۆتەوە   یەکێتی لە رێگەی ئاڵا تاڵەبانی و شوان دواودی و محمەد دووشیوانی  لەناو شاری کەرکوک ھەمان کاری بەرپرسی مەڵبەندی دووی کەرکوکیان ئەنجام دا بەڵام دەرکەوتنەکانی ئەمانیش  تەنیا یەک ھەفتەی خایاند و نەیان توانی  بروا بەخەڵکی کەرکوک بھێنن کە رەوشی ئەمنی شاری کەرکوک ھێمن بۆتەوە ,


لە دوا کۆبونەوەی مەڵبەندی دووی کەرکوک لە رێگەی رەغعەت عبداللە - وە  بە شێوەیەکی ئاشکرا بەکادیرای مەڵبەندی راگەیاندووە:"کە یەکێتی لە رووی سیاسی  و پەیوەندیەکانی لە شاری کەرکوک لە گەڵ دەسەڵاتی عێراقی و ئیرانیەکان  جوتە قۆناخێکی خراپ و ئامادەنین لەگەڵیان لەسەر دۆسیەی کەرکوک دابنیشن و گۆفتوگۆ بکەن ھەر لە کۆبونەوەکەی رەفعەت عبداللە بە ستافی مەڵبەندی دووی کەرکوکی راگەیاندووە  دەبێت  جاویان لە خەباتی مەدەنی بێت و لە ئیستاش دا  بەشێکی زۆری لە مەکتبی سیاسی و کەسانی باڵادەست لەناو یەکێتی ئامادە نین  کۆبونەوە ئەنجام بدەن لەسەر رەوشی کەرکوک و پشتیان لە کەرکوک کردووە , رەفعەت عبداللە لە کۆبونەوەکە بە شێوەیەکی ئاشکرا بەکادیرانی مەڵبەندی دووی کەرکوکی راگەیاندووە ئێران و قاسم سلێمانی ئامادەن نین ھیج کۆبونەوەیەک لەگەڵمان ئەنجام بدەن لەسەر کەرکوک .

کادیرێکی یەکێتی لەناو مەڵبەندی دووی کەرکوک بە کوردستان چواری راگەیاند  :" زۆرمان پێسەیرە ئەو شارەی  کە بە قەڵای سەوزی یەکێتیەکان ناوی دەھێندرا زیاتر لە نیوەی  یەکێتی بوو ھەر لە سەرەتای شۆرشەکەی  مام جەلالەوە  کەرکوکیەکان ھەنگاویان بەرەو شاخ برد  زیاتر لە ١٠ ھەزار رۆڵەیان بۆ یەکێتی خویان کردە قوربانی  کەجی لە ئیستادا یەکێتی  ناتوانیت سیاسیەتی خۆی لە شارەکە  جی بەجی بکات و مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەتەواوی پشتی لە کیشەکانی شاری کەرکوک کردووە و ھیج کۆبونەوەیەک و بەیانامەیەکی لەسەر کیشەکانی ناو شاری کەرکوک نەرکدووە .

دیدەوان شوانی / کوردستان چوار 


2233بینین‌‌‌
هەفتە پێشتر - Dec 3 2017 9:05PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ