کەرکوک

بەوێنە ...بزانە ئەمرۆ ھێزە عێراقیەکان جۆن جونەتە ناو زانکۆی کەرکوکەوە داوا لە خوێندکارە کوردەکان دەرکرێت سبەی دەوام نەکەن




ئەمرۆ  ھێزێکی زۆری دژەتیرۆری عێراق و حەشدی شەعبی  بە ئوتومبێلی سەرازیەوە  جونەتەناو زانکۆی  کەرکوک لەگەڵ راگری زانکۆی کەرکوک کۆبونەوەی ئەنجام داوە  جونی ئەو ھێزە بۆناو حەرەمی زانکۆی کەرکوک   شکاندن و  شکۆی  خوێندنە لەو شارە تا ئیستاش  ئیدارەی شاری کەرکوک و حزبە کوردیەکان بێ دەنگن لە ئاست ئەو کارانە کە ئەنجام ئەدرێت لە لایەن ئەو ھێزانەوە ,

خوێندکارە عەرەب و تورکمانەکانی شاری کەرکوک بەنیازی رۆژی دووشەم  ئاھەنگێک لە ناو زانکۆی کەرکوک ساز بکەن  جەندین  مامۆستای زانکۆی شاری کەرکوک ھۆشداریان داوەتە خوێندکارە کوردەکان کە سبەی دەوام نەکەن جونکە ئەگەری  دروست بونی کیشە ھەیە حەشدی شەعبی پیلانی بۆ ئاھەنگەکەی سبەی زانکۆی شاری کەرکوک دارشتووە ,

بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستی کوردستان چوار کەوتووە  راگری زانکۆ و ھێزی دژەتیرۆری عێراقی رێکەوتونە کە ئەو ئاھەنگەی سبەی نەکرێت بەڵام لە لایەن حەشدی شەعبیەوە  ئامادەکاریەکان کراوە بۆ ئەنجام دانی ئاھەنگەکەش وەک ئاماژەیەک بۆ سەرکەوتنی ھێزەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق بەسەر پێشمەرگە سازدەکرێت .


2375بینین‌‌‌
هەفتە پێشتر - Dec 3 2017 7:57PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ