کوردستان

لەم ھەفتەیەدا ھەڤاڵ ئەبوبەکر وەک پارێزگاری نوێی سلێمانی دەستبەکار دەبێت




چاوەڕوان دەکرێت لەماوەی ئەم ھەفتەیەدا "ھەڤاڵ ئەبوبەکر" وەک پارێزگاری نوێی سلێمانی دەستبەکار ببێت و پێویستی بە ھیچ کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی پارێزگاش نییە.
"ئازاد محەمەد ئەمین" سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەکوردسات نیوزی راگەیاند: ھەموو رێکارە یاسایی و ئیدارییەکانی دەستبەکاربوونی ھەڤاڵ ئەبوبەکر وەک پارێزگاری سلێمانی کۆتایی ھاتووە و تەنھا ئەوەندە ماوە فەرمانی دەستبەکاربوونەکە بگاتە پارێزگای سلێمانی.
وتیشی: ھەرچەندە تائێستا رۆژەکە دیار نییە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت لەماوەی ئەم ھەفتەیەدا ھەڤاڵ ئەبوبەکر وەک پارێزگاری سلێمانی دەستبەکار ببێت و پێویستیشی بەھیچ کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی پارێزگا نییە، چونکە پێشتر بۆ ئەو مەبەستە لە ئەنجومەن متمانەی پێدراوە.


283بینین‌‌‌
3 مانگ پێشتر - Dec 3 2017 2:50AM
Print Friendly and PDF