وەرزش

لێدوانی زیدان پاش یەکسانبونی ریاڵ مەدرید لەگەڵ ئەتلەتیک بلباو


زیدانی راھێنەری ریاڵ مەدرید پێیوایە شایستەی بردنەوە بون لە ئەتلەتیک بلباو بەڵام تۆپ نەیویستوە بچێتە گۆڵەوە.

لە لێدوانێکیدا پاش یەکسانبونی ریاڵ مەدرید و ئەتلەتیک بلباو بە بێ گۆڵ زیدان رایگەیاند: دڵتەنگە بۆ یاریزانەکان و ئەوان توانیویانە ھەموو شتێک بکەن تەنھا گۆڵ نەبێت.

وتیشی: شایستەی بردنەوە بوین و ئاستێکی بەرزمان پێشکەش کرد بەڵام تۆپ نەیدەویست بچێتە گۆڵەوە.

زیدان دانی بەوەشدا نا کە رامۆس یاریزانێکی گرنگی ریاڵ مەدریدە و یاریی نەکردنی لە یاریی داھاتوو کێشەیە بەڵام بە یاریزانی تردەتوانێت جێگەکەی پربکاتەوە.

زیدان پێیوایە لە یارییەکەی ئەتلەتیکۆمەدرید و لەم یاریەش دەبوو بردنەوەیان بەدەست بھێنایە بەڵام سەرکەوتوونەبون.


205بینین‌‌‌
هەفتە پێشتر - Dec 3 2017 2:48AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ