رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

عه‌بادی‌ وه‌ڵامی‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ فه‌ره‌نسا ده‌داته‌وه‌عه‌بادی‌ وه‌ڵامی‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ فه‌ره‌نسا ده‌داته‌وه‌


بۆ وەڵامدانەوەی دەستپێشخەرییەکەی سەرۆکی فەرەنسا، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوادەکات ھەرێمی کوردستان بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ریفراندۆم جێبەجێبکات.

لە یەکەم کاردانەوەدا بەرامبەر بە دەستپێشخەری ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا بۆ دەستپێکردنی دانوستان  لە نێوان ھەولێر و بەغدا، سەعد حەدیسی وتەبێژی نوسینگەی رۆژنامەوانی حەیدەر عەبادی رایگەیاند، کێشەی نێوان بەغدا و ھەولێر کێشەیەکی ناوخۆییە، بەڵام بە ئەرێنییەوە لە ھەر ھەوڵی ھەر لایەنێکی دەرەکی دەڕوانن. 

حەدیسی وتی: بەغدا چاوەڕێی ئەوەیە ھەرێمی کوردستان بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەبارەی ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ریفراندۆم بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە.

حەدیسی جارێکی تر جەختیکرد، دەبێت ھێزەکانی حکومەتی فیدراڵی لە ھەموو ناوچە جێناکۆکەکانی تر بڵاوببنەوە و دۆسیەی نەوت و گازی ھەرێم رادەستی حکومەتی فیدراڵ بکرێت.


1213بینین‌‌‌
هەفتە پێشتر - Dec 3 2017 2:46AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ