کوردستان

روونکردنەوەیەک لە نوسینگەی عەلی باپیرەوە


نووسینگەی عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، لە روونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ کوردستان چوار نێردراوە، تیایدا ھاتووە: "دوای بڵاوبوونەوەی دیمانەیەکی عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی لە ماڵپەڕی بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا، کە رۆژی ھەینی ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧، بڵاوکراوەتەوە لێکدانەوەی ھەڵە بۆ مانشێتێکی دیمانەکە دوور لەمەبەستی ئەمیری کۆمەڵ لەو بارەیەوە کراوە، کە مانشێتەکەش لەلایەن رۆژنامەنووسەکەوە ھەڵێنجراوە لەقسەکانی کە دەڵێ: (لەو کاتەی ھەرێمی کوردستان سەرۆکی نەماوە سەرمان سوک‌و حەساوەیە) لەناوەڕۆکی دیمانەکەدا بەڕوونی دیارە کە مەبەست لەتەواوبوونی ئەو مشت‌و مڕەبوو کە لەسەر پێگەی یاسایی سەرۆکی ھەرێم لەئارادابوو".

نووسینگەکەی عەلی باپیر ئەوەشی وتووە: "ئەو ھەموو لێدوان و دژە لێدوانانەی کە لە میدیا کوردی‌و عەرەبییەکان رۆژانە باسیان لێوە دەکرا، کە دیارە ئێستا ئەو باسانە بڕاونەتەوەو ھەموولایەک سەرمان سوک و حەساوەتەوە".

دەشڵێت: "بۆیە ھیوادارین ھیچ کەس‌و لایەنێک راڤەی ھەڵەو نەویستراو بۆ ئەو دیمانەیەی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی نەکات".


1162بینین‌‌‌
هەفتە پێشتر - Dec 2 2017 8:21PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ