کوردستان

یەکگرتوو رێبوار تاڵەبانی لە پۆستەکەی دوور خستەوە


یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان پۆستەکەی رێبوار تاڵەبانی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک پڕدەکاتەوە و جوان حەسەن دەکاتە سەرۆکی ئەنجوومەن.

ھادی عەلی، گوتەبێژ و سەرۆکی ئەنجوومەنی کاروباری سیاسیی یەکگرتوو، لەبارەی چارەنووسی پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە، کە لە ٢٠١٤ ەوە لەلایەن رێبوار تاڵەبانییەوە تاوەکو ١٦ ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ بەوەکالەت بەڕێوەدەبرا.

ھادی عەلی دەڵێت: "بەمەبەستی ھاوکاریکردن لە ئاساییکردنەوەی بارودۆخی شاری کەرکووک و بەگەڕخستنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا، بەھۆی ئەوەی رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگاری کەرکووک بەوەکالەت لەو ھەلومەرجەدا ناتوانێت بگەڕێتەوە شارەکە، پێمان باش بوو یەکێک لە دوو ئەندامەکەی دیکەی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، جوان حەسەن جێگەی رێبوار تاڵەبانی بگرێتەوە."

لەدوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ و کۆنترۆڵکردنی شاری کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان لەلایەن  حەشدی شەعبی و ھێزە عێراقییەکانەوە، رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بەوەکاڵەت دەڵێت: تاوەکو دۆخی کەرکووک وەک پێش ١٦ی ئۆکتۆبەری لێنەیەتەوە ئامادەنییە بچێتەوە شارەکە". لەگەڵ ئەویش ١١ ئەندامی دیکەی لیستی برایەتی ئامادەنین بەم بارودۆخە بەشداری کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی پارێزگا بکەن.


781بینین‌‌‌
هەفتە پێشتر - Dec 2 2017 8:03PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ