کوردستان

سەرۆکی پارتی : فەرزکردنی ئەمری واقع لە ڕێگەی زۆر و چەک و خیانەت قابیلی قبوڵ نییە




سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، باشترین چارەسەر بۆ دۆخی سیاسیی ئێستای ھەرێمی کوردستان ئەنجامدانی ھەڵبژاردنە.

 ئەمڕۆ شەممە مەسعود بارزانی لە شاری ھەولێر لەگەڵ ئەندامانی مەکتەب و دەستە و دەزگا ناوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبۆوە و وتی: "دەرگای ھەرێمی کوردستان بۆ دانوساندن لەگەڵ عێراق کراوەیە و ئێمە گفتوگۆ بە باشترین چارەسەر دەزانین، بەڵام لە ھەمانکاتدا فەرزکردنی ئەمری واقع لە ڕێگەی زۆر و چەک و خیانەت قابیلی قبوڵ نییە".

ھەروەھا وتیشی: "کەس با شەڕی ئیرادە لەگەڵ خەڵکی کوردستان نەکات، گەلی کوردستان ئیرادەی ناشکێت و ئاڵای سپی بۆ زۆرداری و زوڵم و خیانەت ھەڵناکات و خۆی بەدەستەوە نادات".

جەختی لەوەش کردەوە، ئەو بارودۆخەی بە نایاسایی و نائاسایی دروست بووە، "کاتییە و ھەتا سەر نابێت و تێدەپەڕێت".


452بینین‌‌‌
هەفتە پێشتر - Dec 2 2017 7:46PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ