کوردستان

حکومەتی ناوەند لەسەر پێشوازی کردنی لە نێجیرفان بارزانی لە لایەن فەرەنساوە بێ دەنگی شکاند


پەرلەمانتارێکی بەغدا رایدەگەیەنێت، سەرمانسوڕماوە لەپێشوازیکردنی فەرەنسا لەسەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان.
جاسم محەمەد جەعفەر پەرلەمانتاری عیراق بە )سۆمەریە نیوز(ی راگەیاندوە، سەرمان سوڕماوە لەپێشوازیکردنی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، چونکە پێشوازیکردنەکە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە، داواشدەکات حکومەتی فەرەنسا ئاگادار بکرێتەوە لە نیگەرانییەکانی بەغدا.
جاسم جەعفەر وتوشیەتی: پێشوازیکردنی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لەسەر ئاستی باڵا لەلایەن حکومەتی فەرەنساوە جێی سەرسوڕمان بوە، چونکە نێچیرڤان بارزانی کەسایەتییەکی دیاری عیراقییە پێویستە لەچوارچێوەی رێوشوێنە نێودەوڵەتییەکان و بەپێی یاساکان لەنێوان دوو دەوڵەتدا ئەو پێشوازییە بکرێت، ھەروەھا پێویستیش بوو سەردانەکە لەڕێگەی حکومەتی فیدرالی و وەزارەتی دەرەوەی عیراقەوە بوایە، چونکە بارزانی لەڕێگەی وشکانییەوە سەردانی تورکیای کردوەو لەوێشەوە چۆتە پاریس کە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانەو نەدەبوو فەرەنسا سەرپێچی بکردایە.
ئەو پەرلەمانتارە داواشی لە حکومەتی عیراق کردوە، بۆ ئەو ھەڵەو سەرپێچییە حکومەتی فەرەنسا ئاگادار بکاتەوە، چونکە نێچیرڤان بارزانی رێزی لە وڵات نەگرتوەو بەو رێگەیە سەفەرەکەی فەرەنسای کردوە.
جێی ئاماژەی ئەمڕۆ ١٢-٢ نێچیرڤان بارزانی سەرۆک و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم و شاندی یاوەری، لە کۆشکی ئەلیزێ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنساوە پێشوازی لێکرا.


6419بینین‌‌‌
هەفتە پێشتر - Dec 2 2017 6:11PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ