کەرکوک

وتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ھێزەکانمان لە کەرکوک بۆ ئامانجێکی دیاری کراو جێگیر کراون



وتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند، بوونی ھێزی ئەمریکا لەکەرکوک بۆ رێگرتنە لەئاڵۆزبوونی  زیاتری دۆخی ناوچەکە.
رایان دیلۆن وتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لەعیراق رایگەیاند، چوونی ھێزێکی ئەمریکا کە لەچوارچێوەی ھاوپەیمانی دژی داعش لەعیراقن بۆ سەربازگەی کەیوان لەکەرکوک بەھەماھەنگی بووە لەگەڵ ھێزە عیراقییەکان, وتیشی، ھاوپەیمانی دژی داعش دووبارە ھێزەکانی لەھەموو ناوچەکانی عیراق بڵاودەکاتەوە, سەبارەت بەھۆکاری جێگیرکردنی ئەو ھێزە لەکەرکوک رایان دیلۆن رایگەیاند، ئەوە وەک ھەنگاوێکی ئامادەکارییە بۆ قۆناغی داھاتوو و رێگرتن لەروودانی ئاڵۆزی لەسنووری پارێزگای کەرکوک‌و قەزای خورماتوو.


439بینین‌‌‌
هەفتە پێشتر - Dec 2 2017 6:07PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ