کوردستان

رێکەوتن لەسەر بازگەی نەقشبەندی لە نێوان ھێزە کوردی و عێراقیەکان کرا


وتەبێژى پۆلیسى گەرمیان ڕایگەیاند، هێزە عێراقیەکان لە بازگەى نەقشبەندى لە نێوان گەرمیان و جەلەولادا کشانەوە.

 جەمال عەلى قەدورى،  رايطةياند ، کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەى نێوان هێزە عێراقییەکان و هێزە کوردییەکان لە بازگەى نەقشبەندى لەنێوان گەرمیان و جەلەولادا کۆتاییهات و هەردوولا لە بازگەکە کشانەوە. هەروەها وتی "لە ئێستادا بازگەکە لەلایەن پۆلیسى گەرمیان و پۆلیسى فیدراڵییەوە بەڕێوە دەبرێت".
ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد، ڕێککەوتنى سەرەتایی کراوە لەسەر چۆنیەتى بەڕێوەبردنى بازگەکە، بەڵام ناوەڕۆکى ڕێککەوتنەکەى ئاشکرا نەکرد.


2415بینین‌‌‌
هەفتە پێشتر - Dec 2 2017 6:02PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ