کوردستان

ئاسایشی پارتی هەڵیکوتایە سەر ماڵی ئەندامێکی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادیی



ئاسایشی پارتی، لە شارەدێی شیلادزێ لە پارێزگای دھۆک، ھەڵیکوتایە سەر ماڵی ئەندامێکی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، دوای ماوەیەک پشکنین، ماڵەکەیان جێھێشتووە.
 
کاتژمێر ٠٩:٤٥ خولەکی ئەمشەو، ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراق، لە شارەدێی شیلادزێ-ی سەر بە شاۆچکەی ئامێدی لە پارێزگای دھۆک، ھەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەمین ئۆرەمار-ی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان.
 
ئەمین ئۆراماری، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادیی، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند:"درەنگانێکی ئەمشەو، ھێزێکی ئاسایشی پارتی، بەبێ ئەوەی فەرمان-ی دادوەر-یان پێبێت، ھەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەم".
 
وتیشی:"من ئەمشەو چووبوومە سەردانی ماڵی دۆستێکم و تەنھا ھاوسەر و منداڵەکانم لەماڵ بوون، لەو کاتەدا کە ھەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەم، من لەماڵ نەبووم، ماڵەکەمیان پشکنیوە و پرسیاری منیان کردووە".
 
ئاماژەی بەوەشکرد:"ئاسایشەکان لە منداڵەکان-میان پرسیوە کێ دێتە ماڵتان؟، میوانتان ھەیە؟".
 
ئەمین ئۆراماری ، وتیشی:"دوای ئەوەی بۆماوەیەک ماڵەکەمیان پشکنیوە، دواتر ماڵەکیان جێھێشتووە"

کوردستان چوار - رۆژنیوز 



1144بینین‌‌‌
هەفتە پێشتر - Nov 30 2017 10:18PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ