کوردستان

سەعد حەدیسی:عێراق پابەندە بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم


حکومەتی عێراق پێداچوونەوە بە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمدا دەکات و دەیانەوێت سیستمی نەھێشتنی گەندەڵی لە ھەرێمیش جێبەجێبکەن.
"سەعد حەدیسی" وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە میانەی "دیدارێکی تایبەت"دا  لەگەڵ "کوردسات نیوز" ئاماژەی بۆ کێشە داراییەکانی نێوان ھەرێم و ناوەند کرد و رایگەیاند: حکومەتی عێراق کاردەکات بۆ پێداچوونەوە بە لیستی فەرمانبەران و ئەو گەندەڵیانەی کە کراوە، لە رابردوودا لە عێراقیش ئەو کارە کراوە و چەندین دوو مووچە و سێ مووچە ھەبووە و نەھێڵراون.
لە بەشێکی تری ئەو دیارەدا "سەعد حەدیسی" ئاماژەی بۆ ژمارەی فەرمانبەرانی ھەرێم کرد و رایگەیاند: پێویستە ژمارەی فەرمانبەران ھاوتابێت لەگەڵ ژمارەی دانیشتوان


کوردستان چوار - کوردسات نیوز






1463بینین‌‌‌
هەفتە پێشتر - Nov 30 2017 10:00PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ