کەرکوک

حکومەتی عێراق هەواڵی هاتنی هێزی ئەمریکای بۆ کەرکوک رەتکردەوە


فەرماندەیی پڕۆسە ھاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند: ئەمریکا ھیچ ھێزێکی رەوانەی کەرکوک نەکردووە و پاراستنی ئەمنیەتی شارەکەش لەدەست ھێزە عێراقییەکاندایە.

فەرماندەیی پرۆسە ھاوبەشەکانی عێراق لەراگەیەندراوێکدا تەئکیدی لەوەش کردووەتەوە: ھێزەکانی ئەمریکا نە لە کەرکوک و نە لە ھیچ شوێنێکی عێراق زیاد نەکراون.

روونیشیکردووەتەوە: ئەرکی پاراستنی ئەمنیەتی شارەکان کاری ھێزە بیانییەکان نییە، ئەمە جگە لەوەی ھێزە بیانییەکان پێداویستی و ھێزی پێویستیان بۆ ئەو کارە نییە.

فەرماندەیی پرۆسە ھاوبەشەکانی عێراق تەئکیدی لەوەشکردەوە: ئەرکی پاراستنی ئەمنیەتی کەرکوک ئەرکێکی نیشتیمانی عێراقییە و ھێزەکانی فیدڕاڵ و پۆلیسی کەرکوک پێی ھەڵدەستن، ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەرکی پێشکەشکردنی ھاوکاری لۆجستی و راھێنان و راوێژکارییە.

ئەم راگەیەندراوەی فەرماندەیی پرۆسە ھاوبەشەکانی عێراق دوای بڵاوبوونەوەی ھەواڵی ھاتنی ھێزی ئەمریکی دێت بۆ کەرکوک، کە بەوتەی محەمەد عوسمان ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی، فەرماندەییەکی ھاوبەشی ئۆپەراسیۆنەکان بەڕابەرایتی ئەمریکا لە کەرکووک دادەمەزرێت، کوردیش تیایدا بەشدار دەبێت.


207بینین‌‌‌
هەفتە پێشتر - Nov 30 2017 2:56PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ