رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

حەشدی شەعبی روونكردنەوەی لەسەر دەستلەكاركێشانەوەی ئەحمەد ئەسەدی دا


حەشدی شەعبی رونکردنەوەی لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی ئەحمەد ئەسەدی وتەبێژی حەشدی شەعبی دا.
کەریم نوری سەرکردە لە ھێزەکانی حەشدی شەعبی رایگەیاند: دەستلەکارکێشانەوەی وتەبێژی حەشدی شەعبی ھیچ ناڕونییەکی تێدا نییە و کار ناکاتە سەر داھاتووی دەستەی حەشد کە خاوەنی ھەزاران ئەندامە, کەریم نوری راشیگەیاند: خۆتەرخانکردن بۆ کاری حزبی و سیاسی کار ناکاتە سەر ھێزەکانی حەشد، وتیشی: چوونی حەشدی شەعبی بۆ ناو ھەڵبژاردنەکان قبوڵکراو نییە و پێویستە ناوی حەشد بەکارنەھێنرێت لە بانگەشەی ھەڵبژاردنەکاندا, کەریم نوری راشیگەیاند: شەرمە ناوی حەشدی شەعبی لەکەدار بکرێت بۆ بەدەستھێنانی چەند دەنگێک و نابێت خوێنی شەھیدان بۆ بەدەستھێنانی دەنگ و بەرژەوەندییەکان بەکاربھێنرێن, وتیشی: ھەرکەس و لایەنێک دەیانەوێت بەشداری ھەڵبژاردن بکات ئازادن, بەڵام دەبێت جیاکردنەوە بکرێت لە نێوان کاری سیاسی و سەربازیدا.


410بینین‌‌‌
هەفتە پێشتر - Nov 30 2017 2:54PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ