رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

رەوتی سەدر: بوونی هەر هێزێكی ئەمریكی لەكەركوك رەتدەكەینەوە


رەوتی سەدر  بوونی ھەر ھێزێکی سەربازی لەسنوری پارێزگای کەرکوک رەتدەکاتەوە.
ریاز ساعدی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی ئەحراری سەر بە رەوتی سەدر  رایدەگەیەنێت: رەوتەکەیان لەدژی مانەوەی ھەر ھێزێکی ئەمریکییە لەسنوری پارێزگای کەرکوک و ھەر پارێزگایەکی دیکەی عیراق. راشیدەگەیەنێت: رەوتەکەیان داوای رونکردنەوەی بەپەلە لەحکومەتی فیدڕاڵ دەکەن  سروشتی مانەوەی ئەو ھێزە ئەمرییکە لەسنوری پارێزگای کەرکوک بۆ تەواوی عیراقییەکان روونبکەنەوە.
ریاز ساعدی دەشڵێت: رەنگە ئەو ھێزە سەربازییە ئەمریکییە لەچەند راوێژکارێکی سەربازی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی پێکھاتبن بۆ پێدانی راوێژ و ئەزموون و پشتیوانی لۆجیستی بێ ئەوەی ھیچ ئەرکێکی سەربازی لەو سنورە جێبەجێ بکەن. وتیشی: دۆسیەی ئەمنی کەرکوک لەئەستۆی ھێزە ئەمنییەکانی عیراقە و پێویستی بە دەستوەردانی ھیچ ھێزێکی بیانی نییە.


363بینین‌‌‌
هەفتە پێشتر - Nov 30 2017 12:47AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ