کەرکوک

عەمید سەرحەد قادر ھێرشی توند دەکاتە سەر پێشمەرگە


عەمید سەرحەد قادر بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی قەزاو ناحیەکانی کەرکوک ڕەخنەی توند ئاڕساتەی ھێزی پێشمەرگە دەکات کە نەیانتوانی بەرگری لە شاری کەرکوک بکەن بەجۆرێک بە ٢٠ ھەزار پێشمەرگە نەتوانرا ٢٠ فیشەک بتەقێنن لەکاتێکدا عەرەبی سونە بە ١٥٠ کەسەوە سێ مانگ لە فەلوجە دژی ئەمریکا بەرگریان کرد.

عەمید سەرحەد قادر، لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی ئاوێنە دەڵێت " بەرنامەی پارتی وایە بگەڕێتەوە بۆ کەرکوک‌و نێچیرڤان بارزانی بەتایبەتی لەسەر ئەو پرسە ئیش دەکات، ئەگەر دەزگا ئەمنییەکانی پارتی‌و یەکێتی زانیاریان لەسەر پاشەکشەی پێشمەرگە نەبوبێت لە١٦ی ئۆکتۆبەردا بەراستی ئەوە کارەساتە، ئەگەر زانیاریشیان ھەبوبێت‌و پێشوەختە خۆیان بۆ ئامادە نەکردبێت ئەوەش ھەر کارەساتە”.

وتیشی “لەناو کەرکوکدا ھیچ شەڕێک نەکراوە، ٢٠ ھەزار پێشمەرگە لەکەرکوکدا بوە بەرگری نەکردوە، ئەگەر شەڕ بکرایە ھەتا ئێستاش کەرکوک نەدەگیرا”.

سەبارەت بە ڕوداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر ، بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی قەزاو ناحیەکانی کەرکوک دەڵێت ئەو شەوەی کە ھێشتا شەڕ دەستی پێنەکردب و دکتۆر نەجمەدین تەلەفۆنی بۆ کردوەو داوای ناردنی ھەندێک ھێزی کردوە بۆ لای ماڵەکەی، ئەو وتی “ساڵی ٢٠٠٤ بۆ ٢٠٠٥، بەپێی راپۆرتی ئەمریکییەکان ١٥٠ کەس بەتراکسودەوە کە عەرەبی سوننە بون لەناو فەلوجەدا توانیان سێ مانگ شەڕی ھەمو سوپای ئەمریکاو عێراق بکەن، بەپێی ئەو راپۆرتە ئەو ١٥٠ کەسە ٢٠ بیکەیسی‌و ٣٠ قەناسیان پێبوە. لەکاتێکدا ئێمە ٢٠ ھەزار پێشمەرگە کە زۆربەی فەرماندەکانیان پێشمەرگەی کۆن بون بە بڕیارێک پاشەکشە دەکات‌و ٢٠ ھەزار پێشمەرگە ٢٠ فیشەک ناتەقێنێت”.


7577بینین‌‌‌
هەفتە پێشتر - Nov 29 2017 6:54PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ