راپۆرت و لێکۆڵینەوە

لە رووی رێکخستن و کاروجالاکیەکانی مەڵبەندی کەرکوک بە ھەموو پێوەرەکانی شکستی ھێناوە


لە دوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە "مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی بەسەر دوو بەرەدا دابەش بوونە " کە بەرەیەکی ’’ بەردەوام بوون لە دەوام کردنی ئاسای خۆیان کە ئەو بەرەیە زیاتر ئەو کەسانە دەکرێتەوە کە بەشداری شەرەکانی داشعیان نەکردووە و ھیج دەسەڵاتی گرنگیان لەناو مەڵبەند نەبووە بەشێکیان بارزگان بوونە لە ئیستادا بە شێوەیەکی پجر پجر لەناو بارەگای مەڵبەند دەوام ئەکەن ‘‘ ئەوە بەرەی کە لە دوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە پەیوەندیان بە مەڵبەند کردۆتەوە بە شێوەیەکی کاتی بەشێکیان’’ ئەو کادیرانەن کە بەشداری شەری داعشیان کردوە و لە ئیستادا مەترسی لەسەر ژیانیان ھەیەو ھەندیکشیان بە دۆسیەی بارزگانی و داگیرکردنی زەوی ناتوانن بێنەوە بۆ شاری کەرکوک ھەندێکیشان رەوشی ئەمنی شاری کەرکوک بە باش نازانن و کەرکوک بە داگیرکراوی لە قەڵەم ئەدەن ‘‘ ,
ئەمانەی سەرەوە "دوو ئاراستەی جیاوازی کادیرانی مەڵبەندی کەرکوکن " کە لە ئیستادا ھەموو ئۆرگانە حزبی و رێخستنەکانی یەکێتی لە کەرکوک راوەستاوە ھیج دەسەڵاتێکیان نەماوە لەناو جەماوەری یەکێتی لە شاری کەرکوک , ج لە رووی حزبی و ئەمنی و سیاسی ئیداری شاری کەرکوک ,
ھەردوو کەسی یەکەمی مەڵبەندی کەرکوک "ئاسۆ مامەند ماوەی ھەفتەیەکە بەسەفەرێکی تایبەتی خۆی جۆتە دەرەوەی وڵات و مەڵبەندەکەی بە بەرپرسی بێ ناونشیان بەجێ ھیشتووە" جونکە "جێگری یەکەمی لێپسراوی مەڵبەندی دووی کەرکوک زیاتر لە ٤٠ رۆژە سەفەری دەرەوەی وڵاتی کردووە" لە ئیستادا ھیج کادیرێکی مەڵبەندی دووی یەکێتی لە شاری کەرکوک نازانێت راستەوخۆ بریار لە کام بەرپرسەوە وەربگرێت ئەمەش ھیندەی تر یەکێتی بردوتە دواوە بۆ خۆ رێکخستنەوە لەو شارە مەرجەعی بریاردەکردن دراوەتە دەست قەدەری خواوە ,
لە تازەترین کۆبونەوەی ستافی مەڵبەندی کەرکوک کە لە ژێر سەرپەرشتی بەرپرسی رێکخستن ئەنجام دراوە بە شێوەیەکی ئاشکرا دەرکەوتووە کادیرانی یەکێتی لە شاری کەرکوک بونەتە دووبەشەوە ’’بەشێکی کە لە پێشمەرگە دیرینەکان و ئەو کەسانەن کە لە کاری بازرگانی دوورن بەم باردۆخەی کەرکوک رازی نین و دەنگی نارەزاینان بەرزکردوتەوە کە یەکێتی لە کەرکوک شکستی ھێناوە و ھیج رێگە جارەیەک لە لایەن مەکتەبی ریکخستن و مەکتەبی سیاسیەوە نەنراوە بۆ جارەسەرکردنی کیشەکان ئەم بارودۆخەی ئیستای شاری کەرکوکیان بەشێکی زۆریان خستوتە ئەستۆی یەکێنی جونکە بێ دەنگی نیشانداوە تەنیا جاوی لە وەگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکوکە‘‘ , وە ئەو بەشەی تری کە لە ’’کادیرانی دوورن لە باڵی کۆسرەت رەسوڵ کە بەشێکی زۆریان پێش رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر بارزگان بونە و ئیستا ھاوکاری ھێزە عێراقیەکان ئەکەن لەناو شاری کەرکوک دەیانەوێت پێش ھەموو شتێک یەکێتی پۆستی پارێزگاری کەرکوک وەربگرێتەوە ‘‘ بە پێجەوانەی بەرەکەی تر لێکدانەوە بۆ بارودۆخی شاری کەرکوک ئەکەن ,
کۆمیتەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە شاری کەرکوک تەنیا لە گەرەکە کوردنشینەکان کراوەتەوە کە ھەموو کۆمیتەکانی یەکێتی ئالای یەکێتی و عێراقیان بەرزکردوتەوە کە ئەمەش ھیندەی تر لایەنگرانی یەکێتی تورە کردووە لەو شارە ,
لە ئیستا دا ھیج بەشێکی مەڵبەندی دووی کەرکوک بەتایبەتی بەشەکانی ( پەیوەندیە حزبیەکان و پەیوەندیە حکومیەکان و لیژنەی ئەمنی و جاودیری ) بونیاننەماوە لەناو مەڵبەندی دووی شاری کەرکوک لە رووی کاروجالاکیەکانیانەوە بەتەواوی توشی ئیفلیجی بریاردان بونە توانایان نیە لەناو شاری کەرکوک ھەماھەنگی لەگەڵ ئیدارەو ھێزە ئەمنیەکان دروست بکەن ,
وە ئەوەی جێگای رەخنەگرتنی یەکێتیەکان لە بەشێک لە کادیرانی مەڵبەند ھاوکاری تەواوی ھێزە عێراقیەکان ئەکەن کادیری باڵای یەکێتی لەناو مەڵبەندی دووی کەرکوکەوە پەیوەندی کردووە بە ریزەکانی حەشدی شەعبی لە ناوجەی دووبز لە ئیستادا وەک و فەرماندەیەکی سەرایا سەلام ئەرکەکانی لەو ناوجانە جێ بەجێ دەکات جەندین کادیری باڵای تری یەکێتی لەناو شاری کەرکوک بێ گەرانەوە بۆ مەڵبەندی دوو پەوەندیان دروست کردووە لەگەڵ ھێزە عێراقیەکان و کۆبونەوەی جەماوەری سازئەکەن کە ئەمە کۆمەڵێک لە کادیرانی مەڵبەندی دووی کەرکوکی تورە کردووە
بەشی دووەمی ئەم راپۆرتە بەم نزیکانە بەڵاودەکرێتەوە .
ھێمن عبدالقادر - تایبەت بە کوردستان چوار - کەرکوک


2373بینین‌‌‌
هەفتە پێشتر - Nov 29 2017 12:39AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ