کەرکوک

بۆ یەکەمین جار ئەنجومەنێک لە کەرکوک بەناوی سەرکردایەتی یەکێتی لە کەرکوکەوە راگەیاندراێکی بەڵاوکردەوە




میدیای فەرمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەیانامەیەکی بەڵاوکردوتەوە بەناو راگەیاندنی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە ئەمە بۆ یەکەمین جارە  ئەو ئەنجومەنە راگەیاندن بەڵاوبکاتەوە  



دەقی راگەیەندراوەکە:
وەڵامێک بۆ چەواشەکارییەکانی بەرەی تورکمانی
لە ھەوڵێکی چەواشەکارییانەو نا بەرپرسانەیدا، کە لەم کاتە ناسکەکەدا ھیچ خزمەتێک بەشارەکەمان ناکات، بەرەی تورکمانی عێراقی، جارێکی تر لەراگەیاندراوێکیدا دەیەوێت دەستە چەورەکەی بەلایەنەکانی دیکە بسڕێت و لەو بەرپرسیارێتییە خۆی بدزێتەوە کە ھەمووان دەزانن سەرانی ئەو بەرەیە، ھۆکاری بێبەشوونی کوردو تورکمان و عەرەب و کلدۆئاشورییەکانی کەرکوکە بۆ ماوەی ١٢ ساڵ لەمافی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنێکی نوێ بۆ پارێزگاکەیان، ھەموو رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانیش ئەو راستییە دەزانن، ھاوکات باس لە گۆڕینی دیموگرافی شارەکە دەکات، کە تائێستا جگە لەتۆمەت بەخشینەوە نەیتوانیووە یەک بەڵگە لەو بارەیەوە بخاتەڕوو یان بڕوا بەھیچ لایەنێک بھێنێت، مێژووش بەزەیی بە بێباکاندا نایەتەوە.
ئەمەش دووەمین جار بوو لەماوەی ھەفتەیەکدا ئەو بەرەیە دوور لەپرەنسیپەکانی پێکەوژیان و دەستوور لێدوانی ژەھرڕێژی لەو جۆرە بدات، ئەمەش مایەی قبڵکردن نییە، چونکە پێشتریش سەرانی ئەو بەرەیە رووداوەکانی ١٦ی ئۆکۆتبەری کەرکوکییان بە پرۆسەی ئازادکردن ناوبردووە، وەک ئەوەی پێش ئەو بەروارە کەرکوک لەلایەن سوپای وڵاتێکی بێگانەوە داگیرکرابێت، بێئاگا لەوەی زەرەرمەندی یەکەم لەم دۆخەی ئێستا بەرەی تورکمانییەو رۆژانی ئایندەش ئەو راستییە دەسەلمێنێت!!
ئێمە وەکو ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، جگە لەوەی چەواشەکارییەکانی ئەو بەرەیە رەتدەکەینەوە، رایدەگەیەنین بەردوام بوون لەو لێدوان و سیاسەتە رەگەزپەرستانەیە ھیچ سوودێک بەدۆخە ھەستیارەکە ناگەیەنێت و خەڵکی کەرکوک زۆر لەوە وشیارترن بڕوا بەدرۆ و دەلەسە بکەن و باش دەزانن لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا کێ لەتێرۆر پاراستوونی.
راگەیاندنی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
٢٧/١١/٢٠١٦



2936بینین‌‌‌
2 هەفتە پێشتر - Nov 27 2017 9:43PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ