کەرکوک

جەند گولە ھاوانێک ئاراستەی بنکەیەکی ھێزە عێراقیەکان کرا لە شاری کەرکوک




جەند کاتژمێرێک پێش ئیستا  جەند گولە ھاوانێک ئاراستەی   بنکەیەکی سوپای عێراقی کرا لە شاری کەرکوک لە ناوجەی دووبزنی .کە لە لایەن   گروپێکەوە بەناوی گروپيی  ھێزی ئازادی کەرکوک  پێش وەختە وەک و تۆڵە کردنەوەیەک بۆ  دانانی ئاڵای عێراق  لەسەر  پەیکەری پێشمەرگە   ھاوڵاتیانی شاری کەرکوکی ئاگادار کردبۆوە  

بە پێی  زانیاریەکانی کوردستان چوار ئەوبنکەیەی کە گولە ھاوانەکانی ئاراستە کراوە بنکەیەکی ھێزەکانی سوپای عێراقە لەناوجەی دووبزنی ناحیەی شوان  کە خوێندنگەیەکی  ئەو ناوجەیەیان وەک و سەربازگە بەکراھێناوە  و تا ئیستاش زیانی گیانی  ھێزە عێراقیەکان نەزانراوە ,

وە لە ئیستادا ھێزیکی زۆری سوپای عێراقی لە دەوروبەری  ناوجەی دووبزنی  بەڵاوەیان پێکراوە .

ھێزی ئازادی کەرکوک  گروپێکن لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان  خۆیان ناساندووە پێش ئەوەی جالاکیەک ئەنجام بدەن   ھەواڵی ئەنجام دانی بەڵاو ئەکەنەوە    ئەمرۆش  لەکاتی ھەڵکردنی ئاڵای  عێراق لەسەر پەیکەری پێشمەرگە   بەڵاوکراوەیەکیان بەڵاوکردەوە  کە  ئەم شەو تۆڵەی  دانانی ئاڵای عێراق لەسەر پەیکەری پێشمەرگە ئەکەینەوە ,


968بینین‌‌‌
2 هەفتە پێشتر - Nov 27 2017 6:53PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ