رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

دادگای فیدڕاڵی داوایەکی خاڵی مەسعود بارزانی رەتکردەوە




دادگای فیدڕاڵی داواکەی وشیار زێباری وەزیری پێشووی دارایی حکومەتی عێراقی رەتکردەوە کە لەدژی سەلیم جبوری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق تۆماریکردبوو بۆ ئەوەی جارێکی تر متمانەی پێبدرێتەوە وەک وەزیری وەزارەتەکە.

ئیاس ساموک وتەبێژی دادگای فیدڕاڵی لەو بارەیەوە رایگەیاند '' دادگای فیدڕاڵی لە دانیشتنی ئەمڕۆ ٢ شەممەیدا  بە ئامادەبوونی ئەندامەکانی، داواکەی ھۆشیار زێباری رەتکردەوە''.

راشیگەیاند '' داواکار دەبوو لە دانیشتنەکەدا ئامادە بێت، بەڵام سەرەڕای داواکەی، بەڵام ئامادەی دانیشتنەکە نەبوو ''.

٢١ / ٩ / ٢٠١٦ بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و لە دەنگدانێکی نھێنیدا، متمانە لە ھۆشیار زێباری وەزیری دارایی حکومەتی عێراق وەرگیرایەوە کە چەندین تۆمەتی گەندەڵی درابوویە پاڵ و بەسەریدا ساغ بویەوە


793بینین‌‌‌
2 هەفتە پێشتر - Nov 27 2017 2:18PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ