کوردستان

لە ئۆفیسی پارێزگاری کەرکووک وێنەی مام جەلال لێکرایەوە



بۆ یەکەمجار وێنەی فوئاد مەعسوم، سەرۆککۆماری عێراق لە ئۆفیسی پارێزگاری کەرکووک ھەڵدەواسرێت و وێنەکەی مام جەلال، سەرۆککۆماری پێشووی عێراق لابراوە.

بەگوێرەی وێنەیەک کە لە کاتی سەردانی فوئاد مەعسوم، سەرۆککۆماری عێراق بۆ ئۆفیسی پارێزگای کەرکووک، بڵاوکراوەتەوە، لە بری وێنەکەی تاڵەبانی کە ساڵانێکە لە پشت پاریزگاری شارەکەوە دانرابوو، لێکراوەتەوەو لە بری ئەو وێنەی فوئاد مەعسوم دانراوە. کە ئەو وێنەی مام جەلال لابردنی بە ھێڵی سور دانرابوو لە لایەن نەجمەدین کەریمەوە ,
 
نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکووک ساڵانێکی زۆر ئەو وێنەیەی لە پشت خۆیەوە دانابوو، چەندین جاریش ئاماژەی بە دۆستایەتی نزیکی نێوان خۆی و مام جەلال کردووەو پاش رووداوەکانی ١٦ـی ئۆکتۆبەریش کە ژمارەیەک سەرکردەی یەکێتی بەشداربوون لە رادەستکردنی شارەکە گوتبووی: "مام جەلال، مام جەلالی من بوو، نەک ئەو کەسانەی خیانەت لە رێبازەکەی دەکەن".





24542بینین‌‌‌
2 هەفتە پێشتر - Nov 27 2017 2:03PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ