سۆشیال میدیا

لە چلەی کەرکوک دا


لە چلەی کەرکوک دا
چل ڕۆژ بە سەر داگیر کردنی کرکوک دا تێپەڕی و ھێشتا کورد و کرکوکیە کان لە نێوان کۆمەڵێک پرس و پرسیار دا دۆش داماون و بە دوای وەڵامێکی ڕاست دا وێڵن. کە ئەمانە ھەندێکیانن:
١ـبۆچی وەک ھەڕەشە دەکرا و ئامادەکاری کرابوو ،بەرەنگاری نەکرا ؟ کێ لەمە بەر پرسیارە ؟ ھۆکار چیە؟
٢ـ بە شێک لە ھێزەکانی یەکێتی شەڕی جوامێرانەیان کرد و شە ھیدی زۆریان دا ،کەچی بەشێکی تریان پاشەکشەیان پێ کراو شەڕیان نەکرد ؟
٣ـ ھێزەکانی پارتی لە ھیچ بەرەیەکەوە شەڕیان نەکرد و بێ تەقە کشانە دواوە ،لە کاتێک دا لە دوبز و دەورو بەری ھێز و فەرماندە کان ھی خۆیان بوون؟
٤ـ لە ناو سەرکردەکانی یەکێتی باسی ئەوە کرا کە ڕێکەوتن کراوە لە گەڵ لایەنی عێراقی تا خەڵک نەکوژرێ و شار وێران نەبێ ،بۆیە شەڕ نەکراوە.
٥ـ پارتی دەڵێ گروپێکی ناو یەکێتی کەرکوکیان فرۆشت و پێش حەشدی شعبی کەوتون و ئەوانیش وەڵامی ڕونیان نیە.
٦ـدەوترێت و نوسراویش ھەیە پارتی پێش ئەو ڕۆژە خۆی یەکلا کردۆتەوە و بڕیاری شەڕ نەکردنی داوە.
٧ـلە حاڵێک دا ئەگەر سازش و ڕێکەوتن کرابێ ،لە بەرامبەر چی دا بووە ،؟تائیستا ھێزە عێراقیەکان وەک لایەنی سەرکەوتوی شەڕ مامەڵە لە گەڵ خەڵک دەکەن . دەستی کوردیان کەلەپچە کردوە و عرب و تورکمانیان بەرەڵای ویزەی کورد کردوە ،دەی کامە دەسکەوتەکانمانە لە رێکەوتن ؟دەبێ ھەر ئەوەندە بێ نەمان کوژن ؟ 
٨ـپارتی وەک لایەنی بەرگری کار لە کرکوک خۆی دەنوێنێ و یەکێتی بە ناپاک و سازش کەر ،لە کاتێک دا ئەو ڕۆژە فیشەکێکی لە سەر کرکوک نەتەقاندووە. 
ئەمانەو کۆمەڵێک پرسیار و سەرنجی تر کە باس و خواسی خەڵکی کەرکوکن و ھەموو بە دوای وەڵامێکی گونجاو و ڕاست دا وێڵین. ئێستا ئەم شارە بە ھەموو پێوەرێک داگیر کراوە و بگرە لە خورماتوو تاوانی جەنگ ئەنجام دراوە و ڕاوە دوو نان و دزی و ڕاو و ڕووت و تاڵانی دەستی پێ کردووە، تعریب بە ھەمو جۆرەکانیەوە لە بڕەو دایە، ڕۆشنایی بە دی ناکرێت . تا ئیستا ھەڵوێستی پارتی و یەکێتی تخوین کردنی یەکتر و ھەڵوێست فرۆشتنەو حکومەتی عێراقیش وەک لایەنی سەرکەوتو ئامانجەکانی خۆی جێبەجێ دەکات و کەرکوکیەکانیش لە سەرە خۆ تاڵاوی کورد بوون دەچێژن.
بە ڕای من خەڵکی کەرکوک چی تر چاوەڕوانی وەڵامی پرسیارەکانیان لای ئەم حیزبانە نەبن کە دەرکەوت لەچواردە ساڵی ڕابردوو دا چیان لە ھەگبەدایە بۆ خەڵک وپشت بە خۆیان ببەستن و خۆیان بڕیاری کۆتایی بدەن کە چۆن و بە چی ڕوو بەڕووی ئەم تەنگژەیە دەبنەوە .

لە واڵەکەی بەرێز رابەر عارف کادیری پێشکەوتووی یەکێتی 


550بینین‌‌‌
7 مانگ پێشتر - Nov 26 2017 10:30PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ