کەرکوک

کارەبای کەرکوک بۆ نیوە کەم دەکرێتەوە



فەرمانگەی  دابەشکردنی کارەبای کەرکوک   پێدانی کارەبا بۆ مانگی داھاتوو بە رێژەی  ١٢ کاتژمێر دەبێت پێدانی کارەبای مۆلیدە ئەھلیەکانیش  لە  کاتژێر ٣ی پاش نیوەرۆ تا ١٢ی شەو دەبێت   

بە پێی ئەو راگەیاندراوەی فەرمانگەی دابەش کردنی کارەبای کەرکوک بێت بۆ مانگی ئایندە کارەبای کەرکوک بە رێژەی  نیوە کەمی کردوتەوە لە ئیستا بەشێکی زۆری  گەرەکەکانی شاری کەرکوک  توشی گرفتی کەم کارەبای بونەتەوە ,

وە لە ئیستادا بەھۆی دەستپکردنی  سەرەتای وەرزی زستان ھاوڵاتیان پێویستیان بە کارەبای زیاتر دەبێت  بەڵام فەرمانگەی  دابەشکردنی کارەبای شاری کەرکوک  لە ھەوڵدایە تا بتوانێت برێکی زۆرتر کارەبا بۆ دانیشتوانی شاری کەرکوک  بەدەست بھێنێت .


855بینین‌‌‌
2 هەفتە پێشتر - Nov 26 2017 8:28PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ