کەرکوک

نەوتی كەركوك لەڕێی بۆرییەكی نوێوە رەوانەی توركیا دەكرێت


وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند بۆرییەکی نوێی بۆ گواستنەوەی نەوت کەرکوک بۆ بەندەرب جەیھانی تورکیا رادەکێشن و داواشی لەلایەنە  پەیوەندیدارەکان کردوە دەرخستەی بۆ ئامادە بکەن.

عاسم جیھاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: جەبار عەلی لعێبی وەزیری نەوتی حکومەتی عیراق ئاگاداری کۆمپانیاو فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی وەزارەتی کردوە کە دەرخستەی تایبەت بۆ راکێشانی ھێلێکی نوێی بوری نەوت ئامادە بکەن کە لە بێجی پارێزگای سەڵاێ‌حەدینەوە دەگاتە خاڵی سنوری فیشخابور تا نەوتی خاوی کەرکوک لەڕێیەوە ھەناردەری بەندەری جەیھانی تورکیا بکرێت.

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق راشیگەیاندوە: بۆرییە نوێیەکە دەبێتە شوێنگرەوەی بۆرییە کۆنەکە کە لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە کراوەتە ئامانج و وێران کراوە.


183بینین‌‌‌
2 هەفتە پێشتر - Nov 26 2017 7:47PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ