کەرکوک

کوردستان چوار زانیاری لەسەر ھێزەکەی سەرۆکایەتی کۆماری بەڵاو دەکاتەوە کە ئەمرۆ ھاتنە ناو شاری کەرکوکەوە





ئەمرۆ یەکەیەک لە فەوجێکی تایبەتی سەرۆکایەتی کۆمار  لە ژێر ’’فەرماندەی سمکۆ نازم  فەرماندەی لیوای یەکی سەرۆکایەتی کۆمار ‘‘ گەیشتنە شاری کەرکوک لە ئیستادا لە ماڵی  مام جەلال   جگیر کراون  بۆ ماوەی یەک رۆژ لە شاری کەرکوک دەمینینەوە  وەک و ئامادەکاریەک بۆ پاراستنی  سەرۆک کۆماری عێراق کە بڕیارە سبەی بگاتە شاری کەرکوک ,

کەسێکی نزیک لە لیوا سمکۆ  بە کوردستان چواری راگەیاند :" ھاتنی ئەو ھێزە   تەنیا بۆ ئامادەکاریە بۆ  ھاتنی سەرۆک کۆمار لە رووی  پاراستنی ئەمنیەتیەوە کە بریارە سبەی بە سەردانێکی بگاتە شاری کەرکوک   تەنیا یەکەیەکە لە پاسەوانی سەرۆکایەتی کۆمار مانەوەیان لە کەرکوک تا کۆتای ھاتنی سەردانەکەی سەرۆک کۆمار دەبێت دواتر ئەو ھێزە شاری کەرکوک بەجی دەھێڵیت .


8612بینین‌‌‌
2 هەفتە پێشتر - Nov 26 2017 6:31PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ