ئابوری

وادەی دابەشکردنی موچەی مانگی ٩ راگەیەنرا




سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات کە ئامادەکاریی بۆ راگەیاندنی خشتەیەکی نوێی موچە دەستی پێکردوە و لەم ھەفتەیەدا بڵاودەبێتەوە.



ئەو سەرچاوەیە بە تۆڕی ھەواڵی سلێمانی راگەیاندوە "بەدڵنیاییەوە ‌ئامادەکاریی پێویست کراوە تاوەکو موچەی ‌مانگی‌ئەیلول ‌فەرمانبەران دابەشبکرێت، بەڵام ئەگەرھات و ئەم ھەفتەیەش خشتەکەبڵاونەکراوە، فەرمانبەران دڵنیادەکەینەوە سەرەتای ھەفتەی داھاتوو خشتەکە ئاشکرا دەکرێت".



وتیشی:"تاوەکو موچەی ‌خانەنشینان دابەشنەکرێت، خشتەکە بڵاوناکەینەوە، چونکە موچەی خانەنشینان بەدوو ڕۆژ دابەشدەکرێت و دواتریش دەستدەکرێت بەدابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلول".



20346بینین‌‌‌
2 هەفتە پێشتر - Nov 26 2017 1:55PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ