سۆشیال میدیا

شەرمە بۆ سەرکردایەتی کوردستان ......


دەقی بەڵاوکراوەکەی شاخەوان عبداللە وەک و خۆی :

شەرمە بۆ سەرکردایەتی کوردستان ......
شەرمە بۆ سەرکردایەتی پارت و لایەنە سیاسییەکان و حکومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆک کۆماری عێراق وتوێژ و دانوستاندن لەگەڵ حکومەتی عێراق ئەنجام بدەن بەبێ ئەوەی مەرجی گەرانەوەی ھێزەکانی پێشمەرگەو ئاوارەکانی دووز و خانقین و کەرکوک و مخمورو تا دەگاتە سنجار نەکە مەرجی گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق ، سەرکردایەتی کوردستان لە ئەمڕۆ تاوەکو یەک ھەفتەی تر دەتوانن پێشمەرگەو خەڵکی ئەو ناوچانە بگەڕێننەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان بەتەنھا ھەرەشەی کشانەوەی کورد لە پرۆسەی سیاسی عێراق ، وەبینیمان کاتێک کورد ھەرەشەی کشانەوەی کرد لە بەغدا ھەفتەی رابردو لەسەر کەمکردنەوەی رێژەی کورد لە بوجەی عێراق ئێستا حکومەت بەو بڕیارەی خۆی چووەتەوە ڕێژەکەی چاک کرد ، 
پرسیارەکە ئەوەیە ئەمڕۆ ٤٠ رۆژ بەسەر ھاتنی حەشد و وسوپای عێراق بۆ ناوچەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان تێدەپەڕێ تا ئێستا ئەو کارتی کشانەوە بەرامبەر بەغدا بەکار نەھاتوە بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگەو ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان کە لەئێستادا لەدۆخێکی خراپدا دەژێن ، ئەمە جگە لەوەی دۆخی کورد لەو ناوچانە گەڕاوەتەوە بۆ پێش روخانی رژێمی سەدام نەک بۆ پێش ٢٠١٤ کە حکومەتی عبادی ئیدعای بۆ دەکرد ، نازانم تاکەی خەمی ئێمە خەمی پارە بێت و خەمی خاک نەبێت ،
ئەمە لەکاتێکدا دەیان ئەندام پەرلەمان و وەزیرمان ھەیە لە بەغدا تا ئێستا جورئەتی ئەوایان نەکردوە ئەوەی لە خورماتوو ئەو ناوچانە رودەدات بەتاوان لەقەڵمی بدات چ جا بەدواداچونی بۆ بکەن .
شاخەوان عبداللە 
نوێنەری کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ٢٠١٧/١١/٢٥


856بینین‌‌‌
10 مانگ پێشتر - Nov 26 2017 3:32AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ