کەرکوک

جەند جەکدارێکی نەناسراو ھەڵدەکوتنە سەر ماڵێک لە شاری کەرکوک


کەمێک پێش ئیستا لە گەرەکی رەحیم ئاوەی شاری کەرکوک  ژمارەیەک جەکداری نەناسراو ھەڵدەکوتنە ماڵی   ھاوڵاتیەک کە پیشەی  کاری گۆڕینی دراو بووە  وە لە دوای جونە ژورەوەیان بەجکەوە و  دەستگیر کردنی ئەندامانی خێزانەکە   توانیویانە بڕێکی زۆر پارە بدزن و دواتر جەکدارەکان بۆ شوێنێکی نادیار ھەڵھاتوونە  

ئەفسەری ئیشگری بنکەی رەحیم ئاوە  بە کوردستان چواری راگەیاند :" لە ئیستادا ھێزەکانی پۆلیس  دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە لە رووداوەکە و لە ھەوڵی ئاشکراکردنی ناسنامەی بکەرەکانین وە ئەو ئەفسەرە رایگەیاند:" جەکدارەکان کوردبوونە و کەسانی شارەزایان لەگەڵ دا بووە " ئەو کەسەی کە پارەکەی لێ دزراوە   یەکێک لەو کەسانەی کە لە بازاری رەحیم ئاوە کاری کرین و فرۆشتنی دراو ئەکات بەناوی نەعمانەوە .


1672بینین‌‌‌
2 هەفتە پێشتر - Nov 25 2017 11:00PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ