کەرکوک

سەفەرەکەی بەرپرسی مەڵبەندی کەرکوک بۆ دەرەوەی وڵات یەکێتی لە کەرکوک کردوتە دوو بەشەوە




ئاسۆ مامەند ماوەی جەند رۆژێکە  بەسەردانێکی  تایبەتی خۆی  سەفەری دەرەوەی وڵاتی  کردووە  لە تازەترین وێنەی دا "لەگەڵ کاک کۆسرەت و جێگرەکەی رەوەند مەلامەحمود لە وڵاتی ئەڵمانیا دەرکەوتەوە " ئەم سەفەرەی ئاسۆ مامەند لایەنگرانی یەکێتی لە شاری کەرکوک کردوتە دوو بەشەوە بەشێکیان بە   کارێکی ئاسای  دەزانن و بەشەکەی تریش بە پێجەوانەی ,

بە پێی ئەو بەدواداجونانەی کوردستان چوار ئەنجامی داوە :"بەشێک لە لایەنگرانی یەکێتی لە شاری کەرکوک   بە کارێکی ئاسای  دەزان و تەنیا وەک سەردانی کردنی بۆ لای کاک کۆسرەت لێکدانەوەی بۆ دەکەن ",

وە بەشێکی لایەنگرانی یەکێتی و کادیرانی یەکێتی لە مەڵبەندی کەرکوک " سەفەر کردنی ئاسۆ مامەند بەرپرسی مەڵبەندی دووی کەرکوک لەم بارودۆخە بەکارێکی نایاسای دەزان "و جونکە ناوبرا بەپرسی یەکەمی شاری کەرکوکە و لە ئیستادا بارودۆخی شارەکە بە رەوشێکی ھەستیار تێدەپەرێت   پێیان باشتربوو کە ناوبرا لە شاری کەرکوک بمایاتەوە  و ھەوڵی ئاسای کردنی رەوشی شاری کەرکوک بدایە  وە ئەوبەشەی کادیرانی مەڵبەند کە بە سەفەرێکی نایاسی دەزانن کە  "پێش رووداوەکانی ١٦-ی ئوکتۆبەر  نێوانی کاک کۆسرەت و ئاسۆ مامەند بە دۆخێکی ھەستیار و خراپ تێپەریووە" سەفەرەکەشی  لەم کاتەدا بە باشی نازانن  جونکە ئیستا  یەکێتی لە شاری کەرکوک  کەسی بریار دانی نەماوە بۆ ئەم بارودۆخە , وە جێشتنی ئاسۆ مامەند لەم کاتەدا  لایەنگرانی یەکێتی بەتەواوی لە شاری کەرکوک لە حزبەکەی تورە کردووە    کە یەکێتی پشتیوانی بۆ کەرکوک نەماوە  بەتەنیا بەجێیانی ھیشتووە ,

بە پێی زانیاریەکانی کوردستان چوار  کە لە سەرجاوەیەکی باڵای ماڵی کۆسرەت رەسوڵ وەری گرتووە   سەردانی کردنی ئاسۆ مامەند بۆ لای کۆسرەت رەسوڵ لەسەر بانگیشی کۆسرەت رەسوڵ نەبووە  ئاسۆ مامەند بەسەردانێکی تایبەتی خۆی  گەیشتوتە شاری ئەڵمانیا .  

 


2073بینین‌‌‌
2 هەفتە پێشتر - Nov 25 2017 10:04PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ