کەرکوک

ئەو شوێنانەی پێشمەرگە دەپاراست پێش ١٦ی ئۆکتۆبەر شەوان بەدەست جەکدارەکانی داعشە بەرۆژیش بە پێجەوانەوە



ئەو سنورانەی پێشمەرگە  لە خواروی  و رۆژا ئاوا -شاری کەرکوک کە پێشمەرگە دەیپاراست لە شەوان بەدەست  جەکدارانی داعشەوەیە بەرۆژیش  ئەو جەکدارانە ئەو شوێنانە جۆڵ دەکەن .

بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستی کوردستان  چوار کەوتووە  :"لە محوەری خوارووی و رۆژئاوای کەرکوک  کە لە ناوجەی خرابەرووت  تا محوەری دووز خورماتوو " کە لە پێش رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر لە لایەن پێشمەرگەوە دەیپاراست لە ئیستادا ئەو شوێنانە بەھۆی ئەوەی ’’ لە رزگار کردنەوەی حەویجە  ئەو ناوجانە لە جەکدارەکانی داعش پاکنەکرایەوە و راستەوخۆ سوپای عێراق و حەشدی شەعبی  ھاتە ناو شاری کەرکوکەوە ‘‘ بێ ئەوەی ئەو گوندانە لە جەکدارەکانی داعش پاک بکەنەوە وە  بەشەو ئەو جەکدارانە  لەو ناوجانە باڵادەستن و بەرۆژیش دەگەرێنەوە بۆ گوندەکانی دەوربەری,.

وە لە تازەترین نوسراودا  کە لە لایەن ھەواڵگری عێراقی ئاراستەی سەرۆکی لیژنەی ئەمنی شاری کەرکوک کراوە کە  جەکدارەکانی داعش لە ناوجەکانی ( موڕە - کۆمەڵگای سەدام و - سید خڵەف - قوتان ) ماون ھەر لە نوسراوەکە  داوا لە ھێزە ئەمنیەکان کراوە ئۆپراسیۆنی پاکردنەوەی ئەو ناوجانە لە دەست ئەو جەکدارانە دەست پێبکەن . 

ھێزەکانی پێشمەرگە لە محوەری خواری کەرکوک و رۆژئاوای کەرکوک جەندین سەنگەری بەھێزیان لێدابوو بۆ بەرگری کردن لە شاری کەرکوک و لە ئیستادا ھەموو ئەو سەنگەرانەی پێشمەرگە  بەجۆڵی ماونەتەوە  شاری کەرکوک بەرگریەکی بھێزی نیە لە ئیستادا بۆ پاراستنی کەرکوک لە ھەر ھێرشک .


1033بینین‌‌‌
2 هەفتە پێشتر - Nov 25 2017 8:38PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ